وەزارەتی گواستەوەی هەرێم: دەوترێت ئاسیا سێل لەسیمكارتی فەرمانبەران پاشگەز بوەتەوە
  2019-01-21       1323       

وتەبێژی وەزارەتی گواستەوە‌و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئومێد حەمە عەلی لەبارەی دەنگۆی گرانكردنی نرخی سیمكارتی فەرمانبەران كە لەناو خەڵك بە "فری" ناوی دەهێرێت رایدەگەیەنێت كۆمپانیاكانی پەیوەندی تەلەفۆنی ئاسیا سێل‌و كۆرەك لە حكومەتی عێراق مۆڵەتیان وەرگرتوە نەك هەرێ، ئەو وتی "هێندەی من بیستومە دەوترێت ئاسیا سێل لەسیمكارتی فەرمانبەران پاگەزبوەتەوە".

ئاوێنە: ئومێد حەمە عەلی، وتەبێژی وەزارەتی گواستەوە‌و گەیاندنی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە ئاوێنەی راگەیاند كۆمپانیاكانی هێڵی ئینتەرنێت‌و مۆبایل ئازادن لەوەی لەنێو بازار چ كێبركێیەك دەكەن، لەبارەی گرانكردنی نرخی سیمكارتی "فری" ئاسیا سێڵ ئەو وتی "ئەوان مۆڵەتیان لای ئێمە نیە، هەر بۆیە ئاگاداری ئەو ئۆفەر‌و ئاسانكاریانە نین كە پێشكەشی بەشداربوانی خۆیانی دەكەن، هێندەی من ئاگاداربم ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لەگەڵیان كۆبوەتەوە، ئێمە وەك وەزارەتی گواستنەوە‌و گەیاندن ئاگاداری بابەتەكە نین".


 لەچەند رۆژی رابردو لەدوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی گرانكردنی نرخی كارتی سیمكارتی "فری" لەلایەن  كۆمپانیای ئلسیا سێڵەوە، ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی یاداشتێكیان ئاراستەی سەرۆكی ئەنجومەنەكەیان كرد كە تێیدا رەخنە لە بەرزبونەوەی نرخی كارتی سیمكارتە فرییەكان دەگرن لە 6 هەزار دینارەوە بۆ 10 هەزار دینار، بە پێویستیشی دەزانن كە كۆمپانیای ئاسیاسێڵ تاساڵی 2021 بەردەوام بێت لە پێشكەشكردنی ئۆفەری فەرمانبەران.





زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×