بەرزترین پلەی گەرمی تۆماركراوی ئەمڕۆ راگەیەندرا
  2019-08-19       668       

كەشناسی هەرێم بەرزترین پلەی گەرمی تۆماركراوی ئەمڕۆ(دوشەممە)ی ناوچە جیاجیاكانی باشوری كوردستانی راگەیندو دەشڵێت؛ بەرزترین پلەی گەرمی تۆماركراو لە خانەقین بوە كە 47 پلە بوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، بەرزترین پلەی گەرمی تۆماركراوی ئەمڕۆ دوشەممەی لەناوچە جیاجیاكانی باشوری كوردستان بڵاوكردەوە.

بەپێی راگەیەندراوەكە ئەمڕۆ بەرزترین پلەی گەرمی لە خانەقین تۆماركراوە كە 47 پلەی سەدی بوە.

هەر بەپێی راگەیەندراوەكە له‌ حاجی‌ ئۆمه‌ران پله‌كانی گه‌رما نزمترینی تۆماركردوه‌ كه‌ 33 پله‌ی‌ سه‌دی‌ بوه‌ و له‌ ئه‌مڕۆدا فێنكترین ناوچه‌ی باشوری كوردستان بوه‌.

كەشناسی هەرێم بەرزترین پلەی گەرمی تۆماركراوی ئەمڕۆی ناوچە جیاجیاكانی بەم شێوەیە خستۆتەڕو:

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×