ئەحمەدی حاجی رەشید: هەرێم كاتی كەمی لەبەردەستە بۆ رێككەوتن لەگەڵ بەغدا
  2019-08-19       1240       

ئەحمەدی حاجی رەشید، پەرلەمانتاری كۆمەڵی ئیسلامی لەپەرلەمانی عێراق دەڵێت؛ ئەگەر هەرێمی كوردستان لەو ماوە كەمەی كە لەبەردەستیدایە، رێككەوتنی نوێ لەگەڵ بەغدا ئەنجام نەدات ئەوا یاسای بودجەی گشتی عێراق بۆ ساڵی داهاتو، كۆمەڵێك دەقی تێدا جێدەكرێتەوە كە بە خوستی هەرێم نابن.


ئاوێنە: ئەحمەدی حاجی رەشید، ئەندامی لیژنەی دارایی لەپەرلەمانی عێراق لەنوسینێكدا لەلاپەڕەی خۆی لە فەیسبوك رایگەیاند كە هەرێمی كوردستان كاتی كەمی لەبەردەستە بۆ گەیشتن بە رێككەوتن لەگەڵ بەغدا سەبارەت بە پرسی بودجەو نەوت.


ئەحمەدی حاجی رەشید رونیكردۆتەوە كە بەپێی یاسای ئیدارەی دارایی، دەبێت وەزارەتی دارایی حکومەتی ئیتیحادی پرۆژە یاسای بودجە لەناوەڕاستی مانگی (۹) ئامادەبکات و لەئەنجومەنی وەزیران دەنگی لەسەر بدرێت و لە کۆتایی مانگی (۱٠) بگاتە پەرلەمان و لە سەرەتای ساڵی داهاتو واتە ۲٠۲٠ دەنگی لەسەر درابێت.


وتوشیەتی"هەربۆیە دەبێت هەرێم رێکكەوتنی نوێ بەئەنجام بگەیەنێت و بابەتەکانی نەوت و گومرگ و باجەکان یەکلابکاتەوە ئەگەر نا یاسای بودجە بەبێ بەشداری هەرێم کۆمەڵێك تێکستی تێدا دادەنرێت کە بەخواستی هەرێم نابێت."


ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئێوارەی ئەمڕۆ وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، چارەسەركردنی كێشەكان لەگەڵ بەغدا پێویستی بە كاتی زیاترە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×