حكومەتی هەرێم: نابێت هاوڵاتیانی هەرێم ببنە ئامانجی بۆردومانەكانی توركیا
  2019-08-19       972       

حكومەتی هەرێمی كوردستان داوا لە حكومەتی توركیاو پارتی كرێكارانی كوردستان(پەكەكە) دەكات نەبنە هۆی زیانگەیاندن بە هاوڵاتیانی هەرێمی كوردستان و سەلامی گیانیان بپارێزن.

ئاوێنە: وتەبێژی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕاگەیەندراوێكدا كە وێنەیەكی دەست ئاوێنە كەوتوە رایگەیاند" ئەمڕۆ لە ئەنجامی بۆردومانی فرۆکەکانی تورکیا لە بناری قەندیل چەند هاوڵاتییەک برینداربون و زیانی ماددیشی لێکەوتەوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتێکدا هاوخەمی لەگەڵ زیانلێکەوتوانی ئەو ناوچەیە دەردەبڕێت و نیگەرانە لەو بوردومانە، داواش دەکات سەلامەتی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بپارێزێرێت و نابێت هاوڵاتیانی هەرێم ببنە ئامانجی بۆردومان."

وتوشیەتی"داواش لە چەکدارانی پەکەکە دەکەین رەچاوی دۆخی ھاوڵاتیانمان و تایبەتمەندیی ھەرێمی کوردستان بکەن و چیتر نەبنە هۆکاری زیانگەیاندن بە ھاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان."

دەقی راگەیەندراوەكە:

داوا لە حکومەتی تورکیا و چەکدارانی پەکەکە دەکەین نەبنە هۆی زیانگەیاندن بە هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

بەداخەوە ئەمڕۆ لە ئەنجامی بۆردومانی فرۆکەکانی تورکیا لە بناری قەندیل چەند هاوڵاتییەک برینداربون و زیانی ماددیشی لێکەوتەوە. حکومەتی هەرێمی کوردستان لەکاتێکدا هاوخەمی لەگەڵ زیانلێکەوتوانی ئەو ناوچەیە دەردەبڕێت و نیگەرانە لەو بوردومانە، داواش دەکات سەلامەتی هاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان بپارێزێرێت و نابێت هاوڵاتیانی هەرێم ببنە ئامانجی بۆردومان.

لەهەمانکاتدا داواش لە چەکدارانی پەکەکە دەکەین رەچاوی دۆخی ھاوڵاتیانمان و تایبەتمەندیی ھەرێمی کوردستان بکەن و چیتر نەبنە هۆکاری زیانگەیاندن بە ھاوڵاتیانی هەرێمی کوردستان.

گوتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان
19-8-2019

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×