كەجەكە: دانانی قەیوم بۆ شارەوانییەكانی هەدەپە كودەتای سیاسییە
  2019-08-19       863       

هاوسەرۆكایەتی كۆنسەی بەڕێوەبەری كەجەكە دانانی (قەیوم) بۆ شارەوانییەكانی هەدەپە بە "بەردەوامی كودەتای سیاسیە" ناودەبات و داوا دەكات هەركەسێك لەهەر شوێنێك ڕاپەڕێت و دەست بە تێكۆشان بكات.

ئاوێنە: هاوسەرۆكایەتی كۆنسەی بەڕێوەبەری كەجەكە دەربارەی دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەكانی  شارە گەورەكانی ئامەد، وان و مێردین لەڕاگەیەندراوێكدا، رایگەیاند"دەسەڵاتداری فاشیستی ئاكەپە و مەهەپەی قڕكەر و پیلانگێڕ هێرشی قڕكەری خۆیان لەدژی گەلی كورد گەیاندوتە ئاستێكی نوێ، هاو شارەوانەكانی شارەكانی ئامەد، وان و مێردین  كە بە ڕێژەی ٦٠٪ دەنگی گەلی كورد-یان بەدەست هێناوە، لەلایەن وەزارەتی ناوخۆ و بە پێشەنگی سلێمان سویسوز لەسەر كارەكەیان دور خراونەتەوە، لەجێگەی ئەوان والی شارەكان كە هیچ پەیوەندییەكییان بە گەلی كوردەوە نییە و دوژمنی گەلی كوردن وەك خۆسەپێنەر(قەیوم) دیاری كراون. ئەو هێرشە بۆ سەر هەڵبژێردراوان بەردەوامی كودەتا سیاسیەكەی ٢٠١٦یە."

كەجەكە لەبەشێكی دیكەی ڕاگەیەندراوەكەدا وتویەتی"هێرشی فاشیستەكان لەدژی هێزە دیموكراتیەكان و گەلی كورد لەئێستا بەدواوە بەرفراوانتردەبێت، هێرش لەدژی باكوری كوردستان، باشوری كوردستان، ڕۆژئاوا و باكوری سوریا بە چ ئامانجێك بەڕێوەدەچێت؟ ئەم هێرشانە بۆ هەمان ئامانجە، ئەویش قڕكردنی گەلی كوردە."

لە ڕاگەیەندراوەكەی كەجەكە-دا هاتوە، تاكە هۆی دور خستنەوە هاو شارەوانەكان تێكشكاندنی هێزە دیموكراتیەكانە و تەواوكردنی پرۆژەی قڕكردنی كوردە، خوێندنەوەی ئەو هێرشانە بە ڕەنگێكی تر بەواتای تێگەیشتنە لە ئامانجی دەسەڵاتی فاشیست و شەڕی تایبەتە، چۆن لەهەر شوێنێك لەدژی هەبون، ناسنامە، ئیرادەی سیاسی، داوای ئازادی و دیموكراسی كوردان ، هێرش ئەنجام دەدرێت، هێرش لەدژی شارەوانییەكان هێرشە لەدژی ئیرادەی گەلی كورد.

كەجەكە هێمای بۆ ئەوە كردوە، هەر كوردێك كە خاوەنداریەتی لە ناسنامە، چاند و ئازادی خۆیی بكات دەكرێتە ئامانجی سیستەمی قڕكەر، هەتاكو توركیا دیموكراتیك نەبێ و كێشەی كورد چارەسەر نەكرێت ئەوە كۆتایی بەو هێرشانە نایەت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×