پەرلەمانتارێكی پارتی: موچەی فەرمانبەرانی هەرێم، هەڕەشەی بڕینی لەسەرە
  2019-08-19       2740       

ئیخلاس دلێمی، پەرلەمانتاری پارتی لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، ئەو بڕە پارەیەی حكومەتی عێراق بۆ موچەی فەرمانبەران رەوانەی هەرێمی كوردستانی دەكات، "هەڕەشەی بڕین"ی لەسەرە بەهۆی داواكارییەكانی ژمارەیەك لە پەرلەمانتارانەوە بۆ خەرجنەكردنی.

ئاوێنە: ئیخلاس دلێمی، ئەمشەو(دوشەممە)، لەمیانی بەشداریكردنی لە بەرنامەیەكی كەناڵی ئاسمانی "سومەریە"، رایگەیاند، هەرێمی كوردستان لەماوەی چوار ساڵی رابردودا خەرجییەكی زۆری هەبوە و بەغدا هیچ نەداوەتەوەو ئێستا حكومەتی هەرێم "لەقەرزدا نوقم بوە."

بەپێی قسەی ئیخلاس دلێمی كێشەی رادەستكردنی داهاتی نەوتی هەرێم بە بەغدا لەماوەی چەند رۆژی داهاتودا چارەسەر دەكرێت.

دلێمی وتیشی"موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان لەبەغداوە هەڕەشەی بڕینی لەسەرە بەهۆی داوای هەندێك لەپەرلەمانتارانەوە."

جەختیشی كردەوە كە هەرێمی كوردستان دەیەوێت كێشەی نەوت لەنێوان بەغداو هەولێر چارەسەر بكرێت بەڵام ئەوە تەنها كێشە نییەو پێویستە كێشەكانی دیكەش لەوانە كێشە ئەمنییەكان و كێشەی ناوچە جێناكۆكەكان چارەسەر بكرێن.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×