2019-08-20   694     
رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم راگەیاند، ''له دوای ساڵی 2016 چه‌ندین هاوڵاتیی بیانی به تۆمه‌تی بونی په‌یوه‌ندیی به داعشه‌وه ده‌ستگیركرا''.
ئاوێنه: دیندار زێباری رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێم رایده‌گه‌یه‌نێت، ''له دوای ساڵی 2003ه‌وه تیرۆریستان كوردستانیان كردبووه ئامانج بۆ ئه‌نجامدانی كاری تیرۆریستی و تێكدانی سه‌قامگیریی هه‌رێم، له دوای هێرشه‌كانی تیرۆریستانی داعش بۆسه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی كوردستان، هه‌رێمی كوردستان زیاتر كرابووه ئامانج، به‌ڵام به هه‌وڵی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی هه‌رێم هه‌وڵه‌كانیان پووچه‌ڵ كراونه‌ته‌وه و له‌م باره‌یه‌وه به سه‌دان كه‌س به به‌ڵگه‌وه ده‌ستگیركراون، كه په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه هه‌بووه و به‌شدارییان له شه‌ڕه‌كانیشدا كردبوو، ژماره‌یه‌كیشیان ئافره‌ت و مێردمنداڵ بوون''.
زێباری وتیشی ''له دوای ساڵی 2016 چه‌ندین هاووڵاتیی بیانی به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندیكردنیان به تیرۆره‌وه ده‌ستگیر كراون كه خاوه‌نی ڕه‌گه‌زنامه‌ی توركی، سووری، ئێرانی، چینی، ئه‌مریكی، جه‌زائیری و چه‌ند وڵاتێكی دیكه‌ن و به تۆمه‌تی په‌یوه‌ندییان به داعشه‌وه ده‌ستگیركراون و به‌شێكیان راده‌ستكراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها رۆژنامه‌نوسی به‌ڕه‌گه‌ز ژاپۆنی، "كۆسوكی سۆنیۆ كا"، به تۆمه‌تی بوونی په‌یوه‌ندیی به داعشه‌وه ده‌ستگیركرا، كه له‌ساڵی 2000دا بوه‌ته موسڵمان و ناوی خۆی كردووه‌ته شامی، دواتر به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ژاپۆن نێردرایه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی''.
رێكخه‌ری راسپارده نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم سه‌باره‌ت به‌و ئافره‌ت و منداڵانه‌ی به تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیر كراون و سزا دراون وتی ''به‌پێی ئاماری لایه‌نه ئه‌منییه‌كان 677 كه‌س به تۆمه‌تی تیرۆر ده‌ستگیر كراون، له‌وانه 30 ئافره‌ت، 22یان ڕاگیراون و 8یان سزا دراون، هه‌روه‌ها 6 نه‌وجه‌وانیش به هه‌مان تۆمه‌ت ڕاگیراون. له لایه‌كی دیكه‌وه 37 به‌ندكراوی پیاو به له سێداره‌دان سزا دراون، به‌ڵام له ساڵی 2019 هیچ سزایه‌كی له‌سێداره‌دان بۆ به‌ندكراوان ده‌رنه‌چووه''.