2019-08-20   2500     
بنیامین نه‌تانیاهۆى، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل ناڕاسته‌وخۆ باس له‌و هێرشانه ده‌كات كه له‌مانگى رابردو كراونه‌ته سه‌ر بنكه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌عێراق‌و ده‌ڵێت "بابه‌ته‌كه هێشتا ته‌واو نه‌بووه".
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 20ى ئاب، به‌شێك له لێدوانه‌کانی بنیامین نه‌تانیاهۆ بڵاوکرایه‌وه له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له‌سوریاو له‌عێراق له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئیسرائیله‌وه هێرش كراوه‌ته سه‌ر بنكه‌كانى سوپای پاسدارانی ئێران، سه‌رۆك وه‌زیرانى ئیسرائیل وتی "ئێران پارێزبه‌ندى نییه له‌هیچ شوێنێك، ئێمه له‌دژى وڵاتێك كار ده‌كه‌ین ئه‌ویش كار بۆ له‌ناوبردنى ئێمه ده‌كات".
نه‌تانیاهۆ وتیشی "ئیسرائیل له هه‌ر شوێنێك پێویست بێت كارى خۆى ده‌كات و بابه‌ته‌كه هێشتا ته‌واو نه‌بووه".
له وه‌ڵامى ئه‌وه‌ى له‌ناو عێراقیش ئیسرائیل هێرش ده‌كات؟ نه‌تانیاهۆ وتی "من له هیچ شوێنێك خۆم وابه‌سته ناكه‌م".
له‌ناوه‌ڕاستى ته‌مووزى رابردو چه‌ند هێرشێك كرایه سه‌ر بنكه‌كانى حه‌شدى شه‌عبى له‌عێراق، سه‌رچاوه ئیسرائیلییه‌كان گوتیان ئه‌م هێرشانه له‌لایه‌ن هێزه‌كانى ئیسرائیله‌وه ئه‌نجام دراون.