كشتوكاڵی سلێمانی سزای‌ 27 فه‌رمانبه‌ری‌ دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ پابه‌ندنه‌بوون به‌كاتی ده‌وامكردنه‌وه‌
  2019-08-20       934       

سزادان له‌سه‌ر په‌یوه‌ست نه‌بوون به‌ده‌وامه‌وه‌ ده‌ستیپێكرد و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی سزای‌ 27 فه‌رمانبه‌ری‌ دا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی‌ پابه‌ندنه‌بوون به‌كاتی ده‌وامكردنه‌وه‌.

ئاوێنه‌: له‌ نوسراوێكدا كه‌ وێنه‌یه‌كی‌ ده‌ست ئاوێنه‌ كه‌وتووه‌، شاڵاو جه‌مال به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كشتوكاڵی سلێمانی به‌ فه‌رمانێك كه‌ له‌ رۆژی 2019/8/19 ده‌رچووه‌، سزای 27 فه‌رمانبه‌رانی سه‌ر به‌ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كه‌ی ده‌ركرد به‌هۆی پابه‌ندنه‌بوون به‌كاتی ده‌وامه‌وه‌ له‌ ( 8 ی به‌یانی بۆ 3ی پاشنیوه‌ڕۆ ) سزای ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ دراوه‌ به‌بڕینی‌ موچه‌ی‌ ئه‌و رۆژه‌یان.

له‌ یه‌که‌م کۆبونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی كوردستان  بریارێک سه‌باره‌ت به‌ زیادكردنی كاتی ده‌وامی فه‌رمی فه‌رمانبه‌ران ده‌رکرا و پێشتریش به‌ڕێوه‌به‌رایتی گشتی ته‌ندروستی سلێمانی‌ پابه‌ند بوونی خۆی به‌ بریاره‌که‌وه‌ راگه‌یاند.

ئه‌مه‌ش ده‌قی‌ نووسراوه‌كه‌یه‌:

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×