ئایا داری (سەبەحبەح، چەتر) ژەهراوییە؟
  2019-08-20       5667       

دکتۆر هەڵەت ڕەشید، ڕاوێژکاری ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە



دوای بڵاوبونەوەی دەنگۆی مەترسی درەختی سەبەحبەح و مەترسی لەسەر ژیانی مرۆڤ، بە پێویستمان زانی ئەم چەند ڕاستییە ئاشکرا بکەین.

داری سەبەحبەح (چەتر). "azadirachta indica"
داری سەبەحبەح دارێکی دۆستی ژینگەیە و نیشتمانی سەرەکی ئەم دارە باکوری هیند و باشوری ڕۆژهەڵاتی ئاسیایە، تەمەنی ئەم دارە لە نێوان 150 بۆ 200 ساڵە، ئەم دارە لە هەموو جۆرە خاکێک سەوز دەبێت، تەنانەت لە خاکی لمیشدا توانای گەشەی هەیە، ڕەگی ئەم دارە زیاتر بە ئاسۆیی بڵاو دەبێتەوەو کەمتر بە ستوونی دەچێتە قوڵایی خاکەوە، رەگەکەیی بە 3 مەتر بڵاو دەبێتەوە بۆیە واباشترە لەکاتی چاندنی بە دەوری 3 مەتر لەگەڵ دارێکی تر بچێنێت. باشترین کاتیش بۆ چاندنی ئەم دارە کاتێکە پلەی گەرمی لەنێوان 20 بۆ 32 پلەی سەدی بێت،(بۆ هەرێمی کوردستان ئەم پلەیە لەمانگەکانی نیسان و ئایار و ئەیلول و تشرینی یەکەم فەراهەمە).
**سودەکانی داری سەبەحبەح (چەتر)
داری چەتر سودی زۆرە لەبەر زۆری سودەکانی لە نیشتمانی ڕەسەنی خۆی کە هیندستانە بەداری دەرمانخانەی لادێ ناسراوە، هۆکاری ئەمەشە دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی ئەم دارە مادەیەک دەردەدات دەبێتە هۆی ئەوەی مێشوولە و مێش لە دەوروبەری دارەکە دووربکەوێتەوە، واتە چاندنی ئەم دارە لەنزیک ماڵ و شوێنە گشتیەکان هۆکارێکە بۆ دورخستنەوەی مێش و مێشوولە و کەمکردنەوەی مەترسی تووشبون بەنەخۆشی مەلاریا، هەروەها 1 دۆنم زەوی چێنراو بەم دارە توانای نیشتاندنی 30 تەن لە تۆز و خۆڵی هەیە لەساڵێکدا.
سودێکی تری ئەم دارە دەردانی مادەیەکی ترە کە دەبێتە هۆی لەناوبردنی ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر لە جۆری B، جگەلەوەش لە پیشەسازی دروستکردنی دەرمانیش بەشدارە بەتایبەت لە دروستکردنی هەویری ددان و دەرمانەکانی هەوکردنی گەدە و ڕیخۆڵە و چارەسەری پێست و سابونیشی بۆ تەندروستی پێست لێ دروست دەکرێت.
تێبینی:. سەبارەت بەناوی دار جگە لەناوی زانستی دار هەر ووڵاتێک ناوی تایبەت بە دار دادەنێت لە هیند پێی دەوترێ دەرمانخانەی لادێ، لە عێراق پێی دەوترێت سەبەحبەح، لە میسر پێی دەڵێن نیم، لە کوردستانیش بە چەتر ناسراوە کەواتە دەتوانرێت لە هەرێم بەم ناوە بناسرێت، ئەم ناوانە بۆ سەرجەم ڕووەکەکان هەمان شتە.
سەبارەت بەژەهراوی ئەم دارە بەو شێوەیە نیە کەمرۆڤ بکوژێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×