"وەزیری بەرگری ئەڵمانیا سەردانی هه‌رێمی‌ كوردستان دەکات"
  2019-08-20       673       
ئینگرێت کرامپ کارنپاوەر
له‌چوارچێوه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق، بریاره‌ وەزیری بەرگری ئەڵمانیا سەردانی هه‌رێمی‌ كوردستان بکات.

ئاوێنه‌: ئینگرێت کرامپ کارنپاوەر، وەزیری نوێی بەرگری ئەڵمانیا، به‌سه‌ردانێك له‌به‌غدایه‌و له‌گه‌ڵ عادل عەبدولمەهدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق كۆبوه‌وه‌.

میدیای‌ پارتی‌ بڵاویكردۆته‌وه‌ كه‌ له‌چوارچێوه‌ی‌ سه‌ردانه‌كه‌یدا بۆ عێراق، بریاره‌ وەزیری بەرگری ئەڵمانیا سەردانی هه‌رێمی‌ كوردستانیش بکات.

له‌باره‌ی‌ كۆبونه‌وه‌ی‌ له‌گه‌ڵ سەرۆکوەزیرانی‌ عێراق، نوسینگەی عادل عەبدولمەهدی رایگه‌یاندووه‌، سەرۆکوەزیران لەگەڵ وەزیری نوێی بەرگری ئەڵمانیا کۆبۆتەوەو هه‌ردولا باسیان لەبەشداری‌و هاوکارییەکانی حکومەتی بەرلین، بۆ سەرلەنوێ ئاوەدانکردنەوەی ناوچە زیانلێکەوتووەکانی شەڕی داعش کراوە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×