2019-08-20   794     
بەھۆی ئەو کەموکوڕیانەی لەپرسیارەکانی تاقیكردنهوهی ئەمساڵی قۆناغی ١٢ی ئامادەیی ههبون، وهزارهتی پهروهردهی ههرێم سێ ئەندامی کۆنتڕۆڵی ئەزمونەکانی سزا داوه.
ئاوێنه: بورھان ئەرگوشی، ڕاوێژکاری وەزارەتی پەروەردە بەماڵپەڕی پارتی ڕاگەیاندووه، "دوای ئەوەی دەرکەوت لەئەزمونەکانی نیشتمانیی ١٢ی ئامادەیی ھەندێ کەموکوڕی ھەیەو بەوھۆیەوە نیگەرانیی قوتابیانی لێکەوتەوە، وەزارەتی پەروەردە دەستی بەلێکۆڵینەوە کردو بەوردی لەسەر ئەو پرسە ڕاوەستا، چونکە وەزارەت لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزمونەکانەوە بەرپرسە لەھەر کەموکوڕییەک کە ڕوبدات."
ناوبراو دهڵێت، "دوای دەستپێکردنی لێکۆڵینەوەو گرتنەبەری ڕێکاریی کارگێڕییو یاسایی، وەزارەتی پەروەردە سێ ئەندامی کۆنتڕۆڵی ئەزمونەکانی سزاداوە بەھۆی ئەوەی ئەوان بەرپرس بون لەو کەموکوڕییانەی لەئەزمونەکانی ١٢ی ئامادەییدا ڕویانداوەو بەپێی یاسا سزا دراون."
بورھان ئەرگوشی ئهوهشی وتووه، "مەبەست لەسزادانی ئەندامانی کۆنتڕۆڵی ئەزمونەکان بۆ ئەوە بووە جارێکی دیکە ئەوەی ڕویدا لەکاتی دانانی پرسیارەکاندا دوبارە نەبێتەوەو وەزارەت کار بۆ ئەوە دەکات جارێکی دیکە ئەو ھەڵانەی ئەمساڵ ڕویاندا بۆ ساڵانی داھاتو دوبارە نەبنەوەو وەزیری پەروەردە ڕۆژانی ڕابردو چەند بڕیارێکی لەو بارەیەوە دەرکردووەو بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئەزمونەکانی خستووەتە ژێر بەرپرسیارەتییەوە."