مه‌سرور بارزانی‌ داوا له‌وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌م ده‌كات فۆڕمی‌ ئاشكراكردنی‌ سامانه‌كه‌یان پڕبكه‌نه‌وه‌
  2019-08-20       821       
مه‌سرور بارزانی‌

مه‌سرور بارزانی‌ سه‌رۆكی حكومه‌تی‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌كات داوا له‌وه‌زیره‌كانی‌ كابینه‌ی‌ نۆیه‌می‌ حكومه‌تی‌ هه‌رێم ده‌كات فۆڕمی‌ ئاشكراكردنی‌ سامانه‌كه‌یان پڕبكه‌نه‌وه‌.

ئاوێنه‌: به‌پێی‌ نوسراوێك كه‌ واژوی‌ مه‌سرور بارزانی‌ له‌سه‌ره‌و له‌رۆژی‌ 2019/7/22 ده‌رچووه‌، ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌كراوه‌كه‌ پشت به‌ست به‌ئه‌حكامی مادده‌ی‌ هه‌شته‌م له‌یاسایی ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیرانی‌ هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ 3ی‌ ساڵی 1992ی‌ هه‌موار كراو، له‌به‌ر رۆشنایی نوسراوی ده‌سته‌ی‌ ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان‌و له‌به‌ر رۆشنایی كۆنوسی كۆبونه‌وه‌ی‌ ئه‌نجومه‌نی‌ وه‌زیران ژماره‌ 2 له‌ 22ی‌ 7ی‌ 2019 بریاردرا به‌: 

1- پێویسته‌ هه‌مو وه‌زیره‌كان‌و خاوه‌ن وه‌زیفه‌ باڵاكانی كابینه‌ی‌ نۆیه‌می حكومه‌تی‌  هه‌رێمی كوردستان له‌به‌ر رۆشنایی یاسای ده‌ستپاكی هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ 3 ساڵی 2011 هه‌مواركراو فۆرمی ئاشكراكردنی‌ به‌رژه‌وه‌ندی دارایی پڕبكه‌نه‌وه‌.

2 - وه‌زاره‌ت‌و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان ئه‌م فۆرمه‌ پرده‌كه‌نه‌وه‌.

 

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×