په‌رله‌مانتارێك: لەدو ڕۆژی‌ داهاتودا به‌غدا پارەی موچەی فەرمانبەرانی هه‌رێم دەنێرێت
  2019-08-20       998       
به‌وته‌ی‌ ئه‌ندامێكی‌ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، لەدو ڕۆژی‌ داهاتودا به‌غدا پارەی موچەی فەرمانبەرانی هه‌رێمی‌ كوردستان دەنێرێت.

ئاوێنه‌: د. ئەحمەد سەفار ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بەسایتی‌ باسنیوزی ڕاگەیاندووه‌، "ئەمڕۆ لەگەڵ بەرپرسێکی باڵای وەزارەتی دارایی عێراق قسەم کرد، هیچ کێشەیەک لەناردنی پارەی فەرمانبەرانی کوردستان نیە".

ناوبراو ده‌ڵێت، "وەزارەتی دارایی عێراق پێیانڕاگەیاندم سبەی یان دو سبەی فەرمانی خەرجکردنی پارەکە دەنێردرێ بۆ لقی هەولێری بانکی ناوەندیی‌و موچەی فەرمانبەرانی پێدەدرێت".

به‌هۆی‌ دواكه‌وتنی‌ ناردنی‌ موچه‌ی‌ فه‌رمانبه‌رانی‌ هه‌رێم له‌لایه‌ن حكومه‌تی‌ عێراقه‌وه‌، تائێستا به‌شێكی‌ زۆر له‌فه‌رمانبه‌ران موچه‌ی مانگی‌ چواریان وه‌رنه‌گرتووه‌، وه‌زاره‌تی‌ دارایی هه‌رێم-یش هیچ رونكردنه‌وه‌یه‌ك بۆ فه‌رمانبه‌ران بڵاوناكاته‌وه‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×