درەنگانی شەوی رابردو ئانگرێت کرامپ، وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا، گه‌یشته هه‌ولێر و له‌لایه‌ن
سه‌فین دزه‌یی، به‌رپرسی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی
كوردستان پێشوازی لێكرا.
ئاوێنە: بڕیاره ئەمڕۆ چوارشەمممە، وه‌زیری به‌رگری
ئه‌ڵمانیا، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی باڵای هه‌رێمی كوردستان كۆببێته‌وه و راوێژكارانی
سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی لەهەرێم به‌سه‌ر بكاته‌وه، كه له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی
دژی داعش به سه‌ركردایه‌تی ئه‌مه‌ریكا، له هه‌ولێرن و مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی،
به هێزی پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن.
ئانگرێت کرامپ،
وه‌زیری به‌رگری ئه‌ڵمانیا، دوێنێ سێشەممە 20ی ئابی 2019، به سه‌ردانێك گه‌یشته
به‌غدای پایته‌ختی عێراق و له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و
به‌رپرسانی باڵای سه‌ربازی عێراق كۆبوه‌وه.