ئا: لوقمان غەفور
زیاتر له 460 كاندید له‌لیژنه‌ی فیدرالی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، ناوی خۆیان تۆماركردوه بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا لەساڵی 2020.
ئاوێنە، لوقمان غەفور: هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌زۆربه‌ی كاتدا پێشبینی نه‌كراوه، به‌ڵام پۆڵ لایت مامۆستای "خزمه‌تگوزارییه گشتییه‌كان" له‌زانكۆی نیویۆرك و پسپۆر له "هه‌ڵبژاردنه‌كان و ئاراسته‌كردنی ده‌نگده‌ر" پێیوایه گه‌یشتونه‌ته ئه‌و بڕوایه‌ی پشت به‌دواهه‌مین راپرسی ببەسترێتكه كردویانه.
پشت به‌ستن به‌و توێژینه‌وه‌یه‌ی كردویه‌تی له‌گه‌ڵ گروپه‌كه‌یدا ده‌ریده‌خات ئه‌مریكییه‌كان ریفۆرمێكی ته‌واوی فراوانی حكومه‌تیان ده‌وێت، ده‌شڵێت "پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌و پاڵێوراوانه‌ی دواجار ئه‌مێننه‌وه، له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا زۆرترین پاره خەرج بكەن كه هیچ هه‌ڵبژاردنێك به‌خۆیه‌وه نه‌دیوه"، هه‌روه‌ها وتیشی "پاڵێوراوه‌كان دابه‌شبون بۆ دو گروپی سه‌ره‌كی ئه‌وانیش (له‌به‌ریه‌كهه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌كان Dismantles) و(بنیاتنه‌ره‌وه‌كانrebuilders)".
به‌پێی قسه‌كانی لایت، "هه‌ڵوه‌شێنه‌ره‌وه‌كان" ریفۆرمێكی فراوان و حكومه‌تێكی بچوكیان ده‌وێت و خزمه‌تگوزارییه‌كی كه‌م له‌لایه‌ن حكومه‌ته‌وه، وتیشی"ئه‌م گروپه زۆربه‌ی كات هه‌وادارنی سه‌رۆك دۆناڵد تره‌مپ-ن، پاڵپشتیكه‌رانی ئه‌م بیرۆكه‌یه له‌ساڵی رابردودا رێژه‌كه‌ی 43% دابه‌زیوه بۆ 30%".
هه‌رچی "بنیاتنه‌ره‌وه‌كان"ه، ئه‌وانیش ریفۆرمیان ده‌وێت به‌ڵام حكومه‌تێكی فراوانیان ده‌وێت له‌گه‌ڵیدا، ئه‌وانه زۆربه‌ی زۆریان پشتیوانانی دیموكراته‌كانن.
لایت پێشبینی ئه‌وه ده‌كات پاڵێوراوی سه‌ركه‌وتو ئه‌وه‌یه كه فۆكس بخاته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی حكومه‌ت باشتر كاربكات و خه‌رجی كه‌مبكاته‌وه، وتیشی"نمونه‌ی ئه‌مه‌ش جیمی كارته‌ر-ی سه‌رۆكی پێشوی ئه‌مریكایه كه دروشمه‌كه‌ی ئه‌وه‌بو "حكومه‌تی نوێ وه‌ك خه‌ڵكه‌كه‌ی باشه" و تیشكی خسته‌یه‌ر ریفۆرم له‌چاودێری ته‌ندروستی و سه‌رله‌نوێ رێكخستن و مه‌شقپێكردنه‌وه‌ی پیشه‌یی فه‌رمانبه‌ران".
لایت ئه‌وه‌ش ناشارێته‌وه‌و ده‌ڵێت"به‌ڵام به‌داخه‌وه تائێستا هیچ كاندیدێكی به‌هێزی له‌م چه‌شنه له دیموكراته‌كاندا نابینرێت به‌م پێوانه‌یه بیه‌وێت بانگه‌شه بكات".
سه‌رچاوه: The State News Paper, Jan 20,2019