پۆلیسی سلێمانی رونكردنەوە لەسەر "بێسەروشوێنبون"ی پێشمەرگەیەكی دێرینی پارتی دەدات
  2019-08-21       1930       

پۆلیسی سلێمانی هەواڵی "بێسەروشوێنبون"ی پێشمەرگەیەكی دێرینی پارتی دیموكراتی كوردستان لەشاری سلێمانی رەتدەكاتەوەو دەڵێت، ئەو هاوڵاتییە لەماڵێكدا كە "كاری نەشیاو"ی تێدا كراوە، دەستگیركراوە.

ئاوێنە: بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ(چوارشەممە)، لەڕونكردنەوەیەكدا رایگەیاند"رۆژی‌ 2019/8/19، سایتی‌ باس نیوز هه‌واڵێكی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌ كه‌ گوایه‌ پێشمه‌رگه‌یه‌كی‌ دێرینی‌ پارتی‌ دیموكراتی‌ كوردستان به‌ناوی‌ (رێبوار ئه‌حمه‌د عه‌لی‌) له‌شاری‌ سلێمانی‌ بێسه‌روشوێنه‌."

وتوشیەتی"به‌ڵام راستی‌ روداوه‌كه‌ به‌مشێوه‌یه‌یه‌: ئه‌و هاوڵاتییه‌ بێسه‌روشوێن نییه‌، بەڵکو لەبەرواری‌ 2019/8/19 له‌ماڵێكدا ده‌ستگیركراوه‌ به‌بریاری‌ دادوه‌ر كه‌ ئه‌و ماڵه‌ كاری‌ نەشیاوی‌ تێدا كراوه‌."

ئەوەشی خستۆتەڕو"له‌ئێستادا ناوبراو به‌نده‌ به‌بریاری‌ دادوه‌رو به‌پێی‌ مادده‌ی‌ (3 و 4)ی‌ بغا‌‌ء تا رۆژی‌ 2019/8/29."

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×