كەشناسی: بارستە هەوایەكی فێنك رو لە هەرێم دەكات
  2019-08-21       791       

كەشناسی هەرێم رایگەیاند، بارستە هەوایەكی تاڕادەیەك فێنك لە ناوەڕاستی توركیاوە رو لە هەرێم دەكات و بەو هۆیەشەوە لە سبەی پێنجشەممەوە پلەكانی گەرما نزیكەی 3 بۆ 5 پلە دادەبەزن.

ئاوێنە: بەشی پێشبینی بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، ئەمڕۆ چوارشەممە، لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە كە هاتنى بارستە هەوایەکى تا ڕادەیەک فێنک لە ناوەراستى تورکیاوە سبەى پێنجشەممە پلەکانى گەرما بە نزیکەى 3 بۆ 5 پلە نزم دەکاتەوە.

هێمای بۆ ئەوەش كردوە كە ئەم نزمبونەوەیە لە پلەکانى گەرمادا تا رۆژى یەکشەممەى هەفتەى داهاتو بەردەوامى دەبێت.

ئاشكراشیكردوە كە بەرزترین پلەکانى گەرما بۆ رۆژى هەینى لە سەنتەرى پارێزگاکانى هەرێم لە ژێر 40 پلەى سیلیزى دەبێت جگە لەپارێزگاى کەرکوک كە لە 40 پلە بەرزتر دەبێت.

 

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×