زەریف: سعودیە کێشەیان لەگەڵ قاسم سلێمانی هەیە
  2019-08-21       424       

محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند  "سعودیە پێی راگەیاندووم کە کێشەیان لەگەڵ قاسم سلێمانی هەیە".

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ 21ی ئابی 2019 میدیا ئێرانییەکان وتاری محەمەد جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ئێرانیان بڵاوکردەوە کە لە سوید بۆ ئاوارە ئێرانییەکان پێشەکشی کردووە و دەڵێت "وڵاتەکەمان ئامادەیە لەگەڵ سعودیە گفتوگۆ دەستپێبکات ئەگەرچی باجی ئەو کارەشی دەدات".

هاوکات بەشێک لە ئاڵوگۆڕی نامەکانی خۆی و سعود فەیسەڵ، وەزیری دەرەوەی سعودیەی ئاشکرا کرد کە ساڵی 2011 کۆچی دوایی کردووە، زەریف وتی "سعودییەکان زۆر سەیر قسەیان دەکرد و دەیانوت زەریف هیچ بەهایەکی نییە و کێشەی ئێمە لەگەڵ قاسم سلێمانییە".

دەشڵێت "بۆ ئەوەی بزانن ئەوان درۆیان دەکرد، کاتێک بووم بە وەزیر لەگەڵ قاسم سلێمانی قسەم کرد و پێشنیارمان بۆ سعود فەیسەڵ کرد کە ئێمە ئامدەی گفتوگۆین دەربارەی یەمەن، بەحرەین، عێراق، سوریا و لوبنان، لە نامەکەمدا پێموتن ئەگەر وادەزانن ئێمە بێ نرخین ئەوا قسە لەگەڵ بەڕێز سلێمانی بکەن، بەڵام سعود فەیسەڵ وەڵامی داینەوە و وتی ئێوە پەیوەندیتان بە جیهانی عەرەبییەوە نییە".

باسی لەوەشکرد "ئێستا دەبینن ئێمە پەیوەندیمان بە جیهانی عەرەبییەوە نییە یان نا؟ئەوان لە سوریا و یەمەن دۆڕان، سەرۆک وەزیرانی لوبنانیان دەستبەسەر کرد، بەڵام ئێمە پشتیوانی پەیوەندی لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ دەکەین، هەوڵی زۆرمدا بۆ باشکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ و باجەکەشیم دا و ئامادەشم باجی زیاتر بدەم".
زۆرترین بینراو
بروسكە ئێرانییەكان: چەند بەڵگەنامەیەكی نهێنی دزەپێكراو هەژمونی ئێران لەعێراق روندەكەنەوە
گۆڕان ده‌ست به‌ لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ له‌سه‌ر پشكى بزوتنه‌وه‌كه‌ به‌شێوه‌ى ناشه‌رعى ده‌وڵه‌مه‌ند بوون
ناسنامه‌ى ژماره‌یه‌ك له‌خۆپیشانده‌ره‌ كوژراوه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌
قوباد تاڵەبانی: چاکسازی بۆ هه‌ندێک که‌س به‌ئازاره‌ به‌ڵام ئێمه‌ ده‌ستمان پێکرد
فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ: ڕۆژێك دێت هه‌ر ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ رۆژئاوا
فەرماندەیەكی زێرەڤانی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: حکومەت پارەی نییە بۆیە موچەی ٣ مانگی رابردوو دابەشناکات
فالح فەیاز: چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زور گرنگە
سکرتێری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان: به‌نیگه‌رانییه‌وه‌ به‌دواداچوون بۆ ڕووداوه‌کانی ئێران ده‌که‌ین
پەرلەمانتارێك داوادەكات لەهەرێمیش كار بە یاسای نەهێشتنی ئیمتیازاتی پلە باڵاكانی عێراق بكرێت
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×