لەیلا گوڤەن داوایه‌ک ئاراستەی نێچیرڤان بارزانی دەکات
  2019-08-21       770       
پەڕلەمانتارێكی هەدەپە دوای ئەوەی ڕێگری لێكرا بۆ چالاكی ناڕەزایی بچێتە بەردەم شارەوانی گەورەی ئامەد ڕایگەیاند: ''داوا لە كوردان و گەلانی توركیا دەكەم هەموو ڕۆژێک چالاكی و بەرخۆدان بكەن هاوكات داواشی لە سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد ئیرادەیان یەكبخەن''.

ئاوێنه‌:  پەرلەمانتارانی هەدەپە و هاووڵاتیانی شاری ئامەدی لە کوردستانی تورکیا، بە ئامانجی شەرمەزاركردنی قەیومەكانی شارەوانییەكانی ئامەد، وان و مێردین، چالاكی دانیشتنیان لەسەر شەقام ئەنجام دا.

لەیلا گوڤەن، ئەندامی پەڕلەمانی توركیا لە پشكی هەدەپە  ڕایگەیاند ''كوردی تورکیا هەتا ئەمڕۆ هەموو مافەكانی بە بەرخۆدان بەدەست هێناوە و وتیشی لەدژی سیاسەتی چەپەڵ دەبێت ڕێككەوتنی نێوان كورد پێشبخرێت''.

ناوبراو جەختیشی كردۆتەوە هەر شتێک لە لایەن توركیاوە بكرێت دژی كاری ئێمە كوردانن، كە لەلایەن خەڵكەوە هەڵبژێردراون و سەپاندنی قەیومەكانیش گورزێكە، بۆیە لە دژی ئەوە ئێمە داوا دەكەین هەموو ڕۆژێک چالاكی و بەرخۆدان بكەن بۆ ئەوەی گەل ڕزگاری بێت.

لەیلا گوڤەن، داواشی لە كوردان و گەلانی توركیا كرد هەموو ڕۆژێک چالاكی و بەرخۆدان بكەن، هاوكات داواشی لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان كرد وەرن ئیرادەمان یەكبخەین.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×