2019-08-21   747     
بەمەبەستی دامەزراندن لەسەر راژەی پەروەردەی کەرکوک، پرۆسەی وەرگرتنی مامەڵەی دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگەی مامۆستایان لەڕێگەی فۆڕمی ئەلیکترۆنییەوە دهست پێدهكات و بۆ ئهو مهبهستهش ٢٥ی ئەم مانگە دەستنیشان کراوه.
ئاوێنه: شێرزاد رەشید لە پەیجى خۆى لە تۆڕى کۆمەڵایەتى فەیسبوک بڵاوى كردووهتهوه: رۆژى یەکشەممە ٢٥ى ئابى ٢٠١٩، بەڕێوبەرایەتی گشتی پەروەردەی کەرکوک دامەزراندنی ( ٢٨٤٠) پلەی وەزیفی رادەگەیەنێت لە سنوری پەروەردەی کەرکوک بۆ سەرجەم پلە فەرمانبەرییەکان.
ڕاشیگهیاندووه: ''پلەی ئەو فەرمانبەرانەش بریتی دەبن لە (مامۆستای سەرەتایی و دواناوەندی و فەرمانبەر و پیشەگەر و پاسەوان و فەرمانبەری خزمەتگوزاریی) بۆ دامەزراندن لەسەر میلاکی وەزارەتی پەروەردەی عێڕاقی فیدراڵ''.
بهگوێرهى زانیارییهكانیش،رێژەی ١٠% بۆ کەسوکاری شەهیدان و رێژەیەکیش بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت تەرخانکراوە، پێنج نمرەش دەدرێتە ئەو دەرچووانەی وەکو وانەبێژ خزمەتیان کردووە.