2019-08-21   420     
میدیاکانی یەکێتی لە مەندەلی رایانگەیاند، ''ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه به قه‌ناس سه‌ربازێكی سوپای عێراق له گوندێكی سنوری ناحیه‌ی مه‌نده‌لی كوژرا''.
ئاوێنه: به‌یانی ئه‌مڕۆ له‌كاتی به‌جێگه‌یاندنی ئه‌ركی خۆیاندا له‌گوندی ئه‌بو محه‌مه‌دی سنوری ناحیه‌ی مه‌نده‌لی، به‌قه‌ناس سه‌ربازێكی سوپای عێراق كوژرا.
هاوکات لە هەواڵەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە، هه‌رچه‌ند باس له‌وه ده‌كرێت ئه‌و كاره تیرۆرستیه له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه كه‌له‌ڕێگه‌ی چه‌ند مه‌فره‌زه‌یه‌كه‌وه له‌ناوچه‌كه‌دا بڵاوه‌یان پێكراوه ئه‌نجامدراوه ئه‌و كاره كرابێت، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی ره‌سمی ئه‌وه رانه‌گه‌یه‌نراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، له‌ماوه‌ی مانگی رابردوودا زیاتر له ٩ پێشمه‌رگه، ئاسایش، سه‌ربازی عیراقی و چه‌كداری حه‌شدی شه‌عبی له‌سنوری دیاله به‌قه‌ناس كوژراوە.