گەرمیان؛ گەنجێک لەکاتی مەلەکردندا خنکا
  2019-08-22       530       
گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکە بەردەوامە


لەگوندی باریکەی سەربەناحیەی قۆرەتو گەنجێک لەکاتی مەلەکردندا خنکا، تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە، وتەبێژی بەرگری شارستانی گەرمیانیش دەڵێت "دەبێت ئاوی باڵەجۆ ببەستین".

ئاوێنە ئەیاد محەمەد: وتەبێژی بەرکری شارستانی گەرمیان،  نعمەت عەل یبەئاوێنەی ڕاگەیاند "ئێوارەی چوارشەمە 21ی تەموز، کاتژمێر 5:30  ئاگادار کراینەوە کەگەنجێک لەگوندی باریکە کەوتوەتە ناو ئاوی باڵەجۆوە".

 

راشیگەیاند "تاکو کاتژمێر 7:30 تیمی غەواس لەوێ بون گەڕاون، بەڵام بەهۆی تارکییەوە شەو بوە گەڕاونەتەوە، ئەبێت ئاوەکە بگرنەوە بەیانی زو گەڕان دەستپێدەکەنەوە"


بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی گەرمیانیش لەڕاگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد "ئەوگەنجە ناوی (کەریم قادر محەمەد)ە، لەدایک بوی ساڵی 2004ە، دانیشتوی گوندی باریکەیە، تاوەکو ئێستا تەرمەکەی نەدۆزراوەتەوە".



بەپێی زانیاریەکانی ئاوێنە، تاوەکو ئێستا گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکە بەردەوامە.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×