2019-08-22   1709     
وتەبێژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانی عێراق رایگەیاند، ''حکومەتی ھەرێم بەنیازە پاسەوانەکانیان بە گرێبەست دابمەزرێنێت و ماوەی گرێبەستەکەش هەتا ماوەی یاسایی کابینە بەردەوام دەبێت''.
دهقی راگهیهندراوهی وتهبێژی حكوومهتی ههرێم بەم شێوەیەیە:-
چەند رۆژێکە ھەندێ ھەواڵی ناڕاست لە بارەی موڵك و ماڵی حکوومەتەوە بڵاودەکرێنەوە. حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە کاتێکدا زۆر شێلگێرانە پێداگری لە گەڕاندنەوە و پاراستنی باڵەخانەکان و موڵك و ماڵی گشتی دەکاتەوە.
روونیشیدەکاتەوە کە جێگیرکردنی ئەو وەزیرە بەرێزانەی لە پارێزگاکانی دیکەوە دێنە پایتەخت، ئەوا لە ناو ئەو خانووانە نیشتەجێ دەکرێن کە مولکی حکومەتی ھەرێمن و ئەو ئۆتۆمبێلانەیان لە لا دەبێت، کە مولکی وەزارەتەکانیانه.
لە بارەی پاسەوانی وەزیرە نوێیەکانیش، حکومەتی ھەرێم بەنیازە پاسەوانەکانیان بە گرێبەست دابمەزرێنێت و ماوەی گرێبەستەکەش هەتا ماوەی یاسایی کابینە بەردەوام دەبێت.
ھیوادارین دەزگاکانی ڕاگەیاندن و چالاکوانانی سۆشیال میدیا پیشەییانە و وردتر مامەڵە لەگەڵ ئەو جۆرە بابەتانە بکەن.