2019-08-22   507     
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى پۆلیسى گه‌رمیان رايگه‌یاند "ته‌رمى ئه‌و گه‌نجه دۆزرایه‌وه كه ئێواره‌ى دوێنێ چوار شه‌ممه له كاتى مه‌له‌كردندا له ناحیه‌ى قۆره‌توو خنكا".
ئاوێنه: عه‌لی جه‌مال قه‌دوری، وته‌بێژى پۆلیسى گه‌رمیان راگه‌یاند "به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ته‌رمی ئه‌و گه‌نجه دۆزرایه‌وه كه ئێواره‌ی دوێنێ له ئاوی باڵه‌جۆی گوندی باریكه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی قۆره‌توو له كاتی مه‌له‌كردندا خنكا".
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو "له ئێستادا ته‌رمى گه‌نجه‌كه، به مه‌به‌ستی توێكاری هێنراوه‌ته پزیشكی دادوه‌ری قه‌زای كه‌لار".