داعش پەلاماری خاڵێکی سوپای عێراق دەدات
  2019-08-22       713       

شەوی ڕابرد لەسەر ڕێگای ناحیەی قەرەتەپە بۆ جەلەولا داعش پەلاماری خاڵێکی سوپای عێراقی داوە کوژراو برینداری لێکەوتوەتوە.

ئاوێنە، ئەیاد محەمەد، ڕحیم عەزیز، سەرۆکی ئەنجومەنی ناحیەی قەرەتەپە بەئاوێنەی ڕاگەیاند: "شەوی ڕابردو چەکدارەکانی داعش پەلاماری خاڵێکی سوپای عێراقیان دا وە لەسەرڕگای ناحیەی قەرە تەپە بۆ جەلەولا، شەڕو ڕوبەڕو بونەوە لەنێوانیاندا ڕویداوە".

وتیشی: "چوار لاشەی چەکدارانی داعش بەجێماوە کەیەکێکیان خۆی تەقاندوەتەوە ئەوسێ تەرمەکە لەبەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی قەرەتەپەیە، ئەیانبەن بۆ باعقوبە".

سەبارەت بەزیانەکانی سوپای عێراق وتی: "هەرچی سوپای عێراقە کەسێکیان بریندارە و دوکەسیش کوژراوە".

هێرش و پەلامارەکانی چەکدارانی داعش لەسنوری ناوچە کێشە لەسەرەکان بەشێوەیەکی بەرچاو ڕوی لەزیاد بون کردوە، بەپێی زانیاریەکانی ئاوێنە چەکدارانی داعش سودیان لەوبۆشاییە ئەمنیە وەرگرتوە کەلەدوای کشانەوەی هێزە کوردیەکان لەناوچەکەدا دروست بوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×