خەزعەلی: عێراق دەتوانێت بەرگری لەخۆی بکات
  2019-08-22       481       
سەرۆکی عەسائیبی ئەهلی حەق، قەیس خەزعەلی رایگەیاند، ''عێراق ناگەڕێتەوە بارودۆخی رابردوی خۆی و لەتوانای دایە بەرگری لە خۆی بکات''. 

ئاوێنه‌: قەیس خەزعەلی، لەتویتێکدا سەبارەت هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی‌ لەعێراق‌، رایگەیاند ''ئەوانەی ئاسایشی عێراق دەکەنە ئامانج پێویستە بزانن کە عێراق ناگەرێتەوە بۆ دواوە''.

راشیگەیاند ''عێراق لەتوانایدایە بەرگری لەخۆی بکات''.

دوێنێ ئەبو مەهدی موهەندیس، سەرۆکی هەیئەی حەشدی شەعبی لەبەرامبەر بەئامانج گرتنی سەربازگەکانی حەشدی شەعبی، ئەمریکای تاوانبارکرد و راشیگەیاند  '٤ فرۆکەی بێفرۆکەوانی ئیسرائیلی لەسەر ئازەربایجانەوە خراوەتە نێو سەربازگەی ئەمریکا لە عێراق''.

لەلایەکی دیکەوە لە بەرواری ١٩ی تەمموز بۆ ٢٠ی ئاب ژمارەیەک هێرشی ئاسمانی بۆ سەربازگەکانی شوهەدا، ئەشرەف، سەقەر و بەلەد ئەنجامدا کە سەر بە حەشدی شەعبییە.

لەهەمانکاتدا بنیامین ناتانیاهو، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە ئۆکراینا رایگەیاند ''ئیسرائیل هەموو ئەو شوێنانە دەکاتە ئامانج کە هێزەکانی سەر بە ئێرانی تێدایە''.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×