ئه‌مه‌ریکا: لادانی سه‌رۆک شاره‌وانی ناوچه‌ کوردییه‌کانی تورکیا جێگه‌ی نیگه‌رانیمانه‌
  2019-08-22       844       
وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا ڕایده‌گه‌یه‌نێت ''لادانی سه‌رۆک شاره‌وانیی ناوچه‌ کوردییه‌کانی تورکیا جێگه‌ی نیگه‌رانیمانه‌''.

ئاوێنه‌: ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه‌ 22ی ئابی 2019، مۆرگان ئۆرتاگۆس وته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریکا له‌ کۆنگره‌یێکی ڕۆژنامه‌وانیدا ده‌رباره‌ی لادانی سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانی هه‌ده‌په‌ هه‌ڵوێستی ئه‌مه‌ریکای خسته‌ڕوو و وتی: "لادانی سه‌رۆک شاره‌وانییه‌ هه‌ڵبژێردراوه‌کانی ناوچه‌ کوردییه‌کان و دانانی فه‌رمانبه‌ری حکومی (قه‌یووم) له‌لایه‌ن حکوومه‌تی تورکیاوه‌ جێگه‌ی نیگه‌رانی ئێمه‌یه‌".

ناوبراو داوای کرد تورکیا کێشه‌کانی به‌ ڕێگاچاره‌ی دیموکراسی چاره‌سه‌ر بکات به‌تایبه‌ت له‌ مامه‌ڵه‌کردن له‌گه‌ڵ پرسی کورد له‌و وڵاته‌دا.

شایانی باسه‌؛ ڕۆژی دووشه‌ممه‌ی ڕابردوو حکوومه‌تی تورکیا 19ی ئابی 2019 حکوومه‌تی تورکیا سه‌رۆک شاره‌وانییه‌کانی ئامه‌د و وان و مێردینی دوور خسته‌وه‌ که‌ سه‌رجه‌میان له‌سه‌ر لیستی هه‌ده‌په‌ له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌کاندا هه‌ڵبژێردرابوون و ئه‌مه‌ش ناڕه‌زاییی ناوخۆیی و خۆپیشاندانی لێکه‌وته‌وه‌.

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×