بەغدا فەرمانی ناردنی بەشە بودجەی ئەم مانگەی هەرێمی دەرکرد
  2019-08-22       972       
بەڕێوەبەری لقی هەرێمی کوردستانی بانکی ناوەندی عێراق  رایگەیاند: ''لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە ئاگادارکراوینەتەوە كه‌ ئەمڕۆ فەرمانی خەرجکردنی پارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمان بەدەستدەگات''.

ئاوێنه‌: عابد مزوری، بەڕێوەبەری لقی هەرێمی کوردستانی بانکی ناوەندی عێراق (ئەمڕۆ پێنجشەممە 22ی ئابی 2019)  تایبەت بە گەیشتنی بڕە پارەکەش رایگەیاند ''ئێمە پارەی پێویستمان لەبەردەستە تەنیا فەرمانی خەرجکردنی ماوه‌، ئەمڕۆ ئەو فەرمانەمان بەدەستدەگات''.

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لێدوانێکدا وتی: ''دوای گەیشتنی پارەکەی بەغدا هەفتەی داهاتوو موچەی زۆربەی وەزارەت و دەستەکان دابەشدەکرێت''.

هاوکات سەرچاوەیەکی تر لە وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، ''بەغدا فەرمانی خەرجکردنی پارەکەی هەرێمی دەکرد و لە ڕۆژی یەکشەممەوە دەست بە دابەشکرنی موچە دەکرێتەوە''.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×