خاوەن پشكەكانی چاڤیلاند لە بەردەم دادگای سلێمانی گردبونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجامدا
  2019-08-22       914       
ژمارەیەك لە خاوەن پشكەكانی پڕۆژەی چاڤیلاندی گەشتیاری لە بەردەم دادگای سلێمانی گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجامدا.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ ژمارەیەك لە خاوەن پشكەكانی پڕۆژەی چاڤیلاندی گەشتیاری لە بەردەم دادگای سلێمانی گردبوونەوەیەكی ناڕەزاییان ئەنجامدا و داوایان كرد بڕیاری دەستگیركردنی خاوەن و بەرپرسێكی پڕۆژەكە بچێتە بواری جێبەجێكردنەوە.

نەژاد رەشید، یەك لە بەشداربووانی گردبوونەوەكە وتی، ''ئەمڕۆ كۆبووینەتەوە بۆ وەرگرتنەوەی مافەكانی خۆمان كە ماوەی زیاتر لە هەشت ساڵە لە لایەن چاڤیلاندەوە خوراوە''.

شایەنی باسە چاڤیلاند پڕۆژەیەكی گەشتیاری كەرتی تایبەتە و لە لایەن گرووپی كۆمپانیاكانی نالیا كە خاوەندارێتییەكەی بۆ شاسوار عەبدولواحید (سەرۆكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ‌) دەگەڕێتەوە كراوەتەوە، ئەو كەسانەی وەك پشكدار بەشداری پڕۆژەكەیان كردووە نیگەرانن و تا ئێستا چەندینجار خۆپیشاندانیان كردووە و سكاڵای خۆیان لە دادگا تۆمار كردووە.

هاوکات نەژاد وتیشی، ''ئێمە ئەمڕۆ نوێنەرایەتی زیاتر لە ١٠٠ پشكداری پڕۆژەكە دەكەین و خۆشبەختانە داواكەمان لە دادگا بووەتە بڕیار و فەرمانی گرتن بۆ خاوەن و بەرپرسێكی پڕۆژەكە دەرچووە، بەڵام داوای جێبەجێكردنی بڕیارەكە دەكەین''.

یەك لە پشكدارانی تری پڕۆژەكە، خالید مەحمود كە بە ١٠ هەزار دۆلار شكداری پڕۆژەكەیە وتی: ''لە ساڵی ٢٠١٣ دووجار پارەی قازانجی پڕۆژەكەمان وەرگرتووەتەوە ، جارێك بە پێنج ملیۆن و ٣٠٠ هەزار دینار، جارێكی تریش لە بری سێ‌ ملیۆن و ٣٨٠ هەزار دینار كارتی یاریكردنی یارییەكانی چاڤیلاندیان پێداین كە تەنها دوای ماوەیەكی كەم كارتەكان رادەگیران''.
زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ناوى ئه‌و كۆمپانیا ئه‌مریكیانه‌ ئاشكراده‌كرێت كه‌ عێراق گرێبه‌ستى له‌گه‌ڵ كردون
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×