2019-08-22   605     
هێزەکانی پۆلیسی راپەڕین ڕایگەیاند ''سێ باندی تاوانکاریان دەستگیر كردووە، کە تاوانی جۆراو جۆریان ئەنجام داوە و هەوڵیانداوە ئاسایش و ئارامی هاوڵاتیان بشێوێنن''.
ئاوێنه: لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست ئاوێنه کەوتووە ڕوونکراوەتەوە "پاش به‌دواداچون به‌ده‌ستهێنانی زانیاری هێزه‌كانمان له نوسینگه‌ی نه‌هێشتنی تاوانی پشده‌ر به هاوكاری بنكه‌ی پۆلیسی فریاكه‌وتنی پشده‌ر و بنكه‌ی پۆلیسی راپه‌ڕین باندێكیان ده‌ستگیر كرد كه پێكهاتوون له دوو كه‌س و پێشینه‌یان هه‌یه له تاوانكاری و پێشتریش فه‌رمانی ده‌ستگیر كردنیان هه‌بووه به مادده‌كانی 14 له یاسایی مادده هۆشبه‌ره‌كان و 405 له یاسایی سزادانی عیراقی.
پۆلیسی ڕاپەڕین ڕاشیگەیاندوە له كاتی ده‌ستگیركردنیان ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر چه‌كێكی جۆری كڵاشینكۆف و دوو ده‌مانچه و چه‌ند مادده‌یه‌كی هۆشبه‌ر له جۆره‌كانی (حه‌شیش و كریستاڵ و هێرۆین) وه ده‌ستگیراوه به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك كه‌لوپه‌لی به‌كارهێنانی مادده هۆشبه‌ره‌كان و چه‌ندین كه‌لوپه‌لی تر، بانده‌كه‌ش له ماڵی یه‌كێك له تۆمه‌تباره‌كان ده‌ستگیر كراون.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، پاش لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیاندا بانده‌كه دانیان ناوه به تاوانه‌كه‌یاندا و به وته‌ی خۆیان پێشتر ته‌قه‌یان له خه‌ڵك و ماڵان كردووه، له ئێستادا بانده‌كه به فه‌رماندی دادوه‌ر به مادده‌ی 405 له یاسایی سزادانی عیراقی راگیر كراون و لێكۆڵینه‌وه‌ش له‌گه‌ڵیاندا به‌رده‌وامه.
لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە "هاوڵاتیان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه هێزه‌كانمان به‌رده‌وام له حاڵه‌تی ئاماده‌باشی دان به‌مه‌به‌ستی پاراستنی سه‌ر و ماڵیان و به‌رقه‌راركردنی ئه‌من و ئاسایش تا هه‌موان له‌و پێناوه‌دا ژیانی ڕۆژانه‌یان دوور له ترس و دڵه‌ڕاوكێ به‌ڕێبكه‌ن".