پەرلەمانی كوردستان بانگهێشتی وەزیری دارایی هەرێم دەكات
  2019-08-22       946       

لیژنه‌ی دارایی په‌رله‌مانی كوردستان، له‌سه‌ر دواكه‌وتنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و پرسی پاشه‌كه‌وتی موچه‌، پرۆژه‌ یاسای بودجه‌ و رێكخستنه‌وه‌ی باج و رسومات بانگهیَشتی وه‌زیری دارایی هەرێمی كوردستانی كردوە بۆ ئەوەی رۆژی سێشەممە لەپەرلەمانی كوردستان ئامادە بێت.

ئاوێنە: زیاد جه‌بار، ئه‌ندامی لیژنه‌ی دارایی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌مڕۆ پێنجشەممە، بە میدیای رەسمی یەكێتی راگه‌یاند؛ وه‌ك لیژنه‌ی دارایی داوای بانگهێشتكردنی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم- مان كردوه‌ بۆ په‌رله‌مان بۆئەوەی وەڵامی تەواوەتی سێ پرسیارمان بداتەوە.

 وتیشی"ئه‌و پرسیارانه‌ش ئه‌وه‌یه‌، یه‌كه‌م پێویسته‌ وه‌زیری دارایی هه‌رێم رونكردنه‌وه‌ی ته‌واومان بداتێ له‌سه‌ر دواكه‌وتنی موچه‌، هه‌روه‌ها پرسیاری ئه‌وه‌ی كه‌ ئایا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پلانی چییه‌ بۆ گەڕاندنەوەی موچه‌ پاشه‌كه‌وتكراوه‌كان."

وتیشی"یه‌كێكی تر له‌و پرسیارانه‌ی ئاڕاسته‌ی ده‌كرێت بابه‌تی بودجه‌یه‌، كه‌ ئایا حكومه‌تی هه‌رێم تائێستا چ ئاماده‌كارییه‌كی كردوه‌ بۆ بودجه‌ی 2020 ."

ئەوەشی خستەڕو"یه‌كێكی تر له‌ پرسیاره‌كان مه‌سه‌له‌ی رسومات و باجه‌، كه‌ ئایا حكومه‌ت پلانی چییه‌ بۆ رێكخستنه‌وه‌ی باج و رسومات."

وتیشی"بۆ ئاڕاسته‌كردنی ئه‌م پڕسیارانه‌، بۆ رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتو 27-8-2019، بانگهێشتی وه‌زیری دارایی حكومه‌تی هه‌رێم-مان كردوه‌ بۆ په‌رله‌مان." 

زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×