هەپەگە شەهیدبونی ژنە فەرماندەیەكی راگەیاند
  2019-08-22       899       

هەپەگە شەهیدبونی ژنە فەرماندەیەكی خۆی لە ناوچەی زاپ لەئەنجامی بۆردومانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا راگەیاند.

ئاوێنە: ئەمڕۆ پێنجشەممە ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل(هەپەگە)، لەڕاگەیەندراوێکدا ئاشکردیکرد کە ڕۆژی ٢٠ی ئەم مانگە ئەندامێکی فەرماندەیی ناوچەی زاپ-یان لە هێرشێکی ئاسمانی فڕۆكە جەنگییەكانی توركیادا شەهید بوە.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتوە"فڕۆکە جەنگییەکانی سوپای داگیرکەری تورک، ٢٠ی ئەم مانگە ناوچەی زاپ-یان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بۆردومانکردوە، لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا ئەندامی فەرماندەیی ئەیالەتی زاپ هەڤاڵمان 'هێلین هەلەنا' (لەیلا کاراباش) شەهید بوە."

هەپەگە بەم شێوەیە ناسنامەی ئەو فەرماندەیەی بڵاوکردوەتەوە:

نازناو: هێلین هەلەنا
ناو و پاشناو: لەیلا کاراتاش
شوێنی لەدایکبوون: یالۆڤا
ناوی دایک و باوک: سالحە- قاسم
کات و شوێنی شەهیدبون: ٢٠ی ئابی ٢٠١٩ – زاپ

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×