سەركردەیەكی حەشد: ئیسرائیل لەنێو باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغداوە پێگە سەربازییەكانی عێراق دەكاتە ئامانج
  2019-08-22       709       

سەركردەیەكی عەسائیبی ئەهلی هەق، سەربە حەشدی شەعبی، بانگەشەی ئەوە دەكات كە باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لەنێو باڵیۆزخانەی ئەمریكا لەبەغدا بونی هەیەو بەشێكی ئەمنی و هەواڵگریی هەیە كە بەرپرسیارە لەوەشاندنی گورز لەپێگە ئەمنییەكانی عێراق بەتایبەت كۆگاكانی چەك و تەقەمەنی حەشدی شەعبی.

ئاوێنە: حەسەن سالم، كە هاوكات پەرلەمانتاری كوتلەی سادقون-ی سەربە عەسائیبی ئەهلی هەقە لەپەرلەمانی عێراق، ئەمڕۆ پێنجشەممە لە ژمارەیەك تویتدا رایگەیاند؛ لەنێو باڵیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغدا باڵیۆزخانەی ئیسرائیل بونی هەیە كە خاوەنی بەشێكی ئەمنی-هەواڵگریی-سیخوڕییەو هەڵدەستێت بە ئەنجامدانی چەندین ئەرك لەوانە ئەنجامدانی كوشتن و تەقینەوەو دوایین ئەركیشی كە پێی هەڵساوە وەشاندنی گورز بوە لە بنكەو پێگەی هێزە ئەمنییە عێراقییەكان بە تایبەت كۆگای چەك و تەقەمەنییەكانی حەشدی شەعبی.

وتوشیەتی"هیچ ئاسایش و سەقامگیرییەك لەعێراق بونی نابێت تا ئەو باڵیۆزخانەیە كە لە دو باڵیۆزخانە پێكهاتوە نەك یەك دانە دانەخرێت كە باڵیۆزخانەی قەوارەی زایۆنی لەخۆدەگرێت."

حەسەن سالم بەپێویستیشی زانیوە ئەو پرسە بكرێتە پرسێكی نێودەوڵەتی و بێدەنگی بەرامبەر بەو "تاوانانە" هەڵنەبژێردرێت.

باسی لەوەش كردوە كە دژایەتی ئەمریكا بۆ ئەو بە ئامانجگرتنە راست نییە چونكە "ئەمریكا واتە قەوارەی زایۆنی و قەوارەی زایۆنیش واتە ئەمریكا كە ئەوە كۆنترۆڵی ئاسمانی عێراقی كردوەو بۆیە دەبێت كۆتایی بە هاوپەیمانی لەگەڵ ئەمریكا بهێنرێت كە هۆكاری سەرەكی بەزاندنی ئاسمانی عێراقە."

 

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
بەغدا دەستی بەکردنەوەی هەژماری بانکی بۆ مووچەخۆرانی هەرێم کرد
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
كه‌شناسێكی كورد واده‌ی هاتنی شه‌پۆلێكی بارانباران و هه‌وره‌ بروسكه‌ی راگه‌یاند
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×