بەشێك لەئەندامە كوردەكانی ئەنجومەنی پارێزگا کاندیدەکەى یەکێتى و پارتى بۆ پۆستى پارێزگارى کەرکوک رەتدەكەنەوە
  2019-08-22       1243       

ڕێککەوتنى نێوان مەکتەبى سیاسى یەکێتى و پارتى بۆ دانانى پارێزگارێکى کورد بۆ کەرکوک گرفتى تێدەکەوێت، بەو پێیەى بەشێک لە ئەندامانى کورد لە ئەنجومەنى پارێزگا، کاندیدکردنى 'تەیب جەبار'یان ڕەتکردوەتەوە.

ئاوێنە: ئەو ئەندامانەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک کە بە کاندیدەکەى مەکتەبى سیاسى پارتى و یەکێتى ڕازى نەبون، ئەوانەن کە لەدواى 16 ى ئۆکتۆبەرى ساڵى 2017 ەوە بۆ کەرکوک نەگەڕاونەتەوە و لەهەولێرن، پاساوەکەشیان ئەوە بوە پرسیان پێنەکراوە.

کامەران کەرکوکى ئەندامى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک لە لیستى پارتى، بەدەنگى ئەمەریکاى وت"لە هەولێر لەگەڵ لیژنە هاوبەشەکەى پارتى و یەکێتى دا کۆبوینەتەوە، تۆپەکەمان فڕێدایەوە ساحەى مەکتەبى سیاسى هەردو حیزب."

وتیشى"نابێت تەنها یەک کەس بۆ پۆستى پارێزگار کاندید بکرێت، دەبێت ژمارەى کاندیدەکان زیاتر بن، لاریمان نیە کاندیدەکان لەوانەشى تێدابن کەپێشتر تێبینیمان هەبوە لەسەریان، بۆ لە موسڵ 30 کەس خۆى کاندید بکات، بەڵام لەکەرکوک ئیلا دەبێت یەک کەس بێت؟"

بەشێک لە بەرپرسانى یەکێتى، پێیانوایە لە پرسى دانانى پارێزگاردا بۆ کەرکوک، پارتى دەستى دەستیان پێدەکات، دەیەوێت کەسێک بۆ پۆستى پارێزگار کاندیدبکرێت، کە خۆى دەیەوێت.
غازى کەرکوکى جێگرى بەرپرسى مەڵبەندى کەرکوکى یەکێتى، وتی"پارتى دەیەوێت کەسێک بۆ پۆستى پارێزگارى کەرکوک کاندید بکرێت کە خۆى دەیەوێت."

غازى کەرکوکى، وەکخۆى دەڵێت بۆ یەکەمجارە ئاشکرایدەکات، لەسەروبەندى ریفراندۆمدا، پارتى ڕازى بوە بە لابردنى دکتۆر نەجمەدین کەریم لە پۆستى پارێزگار، بەو مەرجەى یەکێتى ریفراندۆم لەکەرکوک قەبوڵ بکات، وتى"ئێستاش پارتى بە ناراستەوخۆ پشتگیرى لە مانەوەى ڕاکان جبورى دەکات، ئەگینا بەیەک کۆبونەوەى ئەنجومەن، دەتوانرێت پارێزگار دابنرێت."
جێگرى بەرپرسى مەڵبەندى کەرکوکى یەکێتى، نیگەرانى خۆشى پیشاندا بەرامبەر لێدانى هەندێک لەبەرپرسانى پارتى و حیزبەکەى بەوەى کە عەرەب و تورکمان رێگرن لەبەردەم دانانى پارێزگاردا، وتى"ئەى بۆ پێشتر واقسەیان نەدەکرد، هەڵبەت خەڵکى کەرکوکیان خەڵەتاند، نەخێر وانیە، تورکمانەکان بە قسەى تورکیا و عەرەبەکانیش بەقسەى سەرکردەکانى سونە دەکەن، هەردولاشیان دۆستى پارتین و دەتوانرێت ڕازى بکرێن."

لەبەرامبەردا، ئەندامەکەى ئەنجومەنى پارێزگاى کەرکوک لە لیستى پارتى، ڕەتیکردەوە حیزبەکەى دەستى دەستى بکات، وتى"تەیب جەبار بێ ئاگادارى ئێمە کاندید کراوە، دەبوایە لەو کۆبونەوەیەى مەکتەبى سیاسى دا کە ناوبراو کاندید کرا، نوێنەرى ئێمەش بەشداربوایە."

نزیکەى مانگ و نیوێک بەسەر رێککەوتنى مەکتەبى سیاسى و یەکێتىدا بۆ دانانى پارێزگارى کەرکوک تێدەپەڕێت، بەڵام تا ئێستا هیچ هەنگاوێک بۆ ئەو مەبەستە نەنراوە.

زۆرترین بینراو
سیستمی بەرگری مووشەکی لە هەرێمی کوردستان جێگیردەکرێت
زانا مه‌لا خالد: هه‌ڵبژاردن كۆنفرانسی ناوخۆیی مه‌ڵبه‌ندو كۆمیته‌كان نیه‌ تا به‌ تاكلایه‌نه‌ به‌ڕێوه‌ی ببه‌ن
لێدوانی‌ سەرۆكی دادگای فیدڕاڵی‌ لەبارەی موچەی موچەخۆران‌و یاسای هەڵبژاردنی هەرێمی كوردستان
هه‌نگاوه‌كانی‌ پرۆسه‌ی‌ به‌بانكیكردنی‌ موچه‌ی‌ موچه‌خۆران لەبانکه‌كانی ڕەشیدو ڕافیدەین بڵاوكرایه‌وه‌
راگەیەندراوی‌ ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لەبارەی هەڵبژاردنه‌وه‌
وەزارەتی دارایی ھەرێم: جێبه‌جێكردنی‌ پرۆژه‌ی‌ ھەژماری من پێویستی‌ به‌بڕیاری‌ دادگای‌ فیدراڵییه‌
ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی پێنج بەپلەبەرزکردنەوەوە بەردەوامە
کۆمسیۆن وادەى دەستپێکردنى بانگەشەى هەڵبژاردنى پەرلەمانی هەرێمی دیاری کرد
به‌رپرسێكى ئه‌مریكی نوێترین زانیاریى له‌باره‌ى هێرشى ئیسرائیل بۆسه‌ر ئێران ئاشكراده‌كات
ئۆتۆمبێلی ئەندامێكی پێشوی سەركردایەتی یەكێتی لە سەرچنار تەقییەوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×