رۆژی یەكشەممە موچەی ئەم شوێنانە دابەش دەكرێت
  2019-08-22       1638       

رۆژی یەكشەممەی داهاتو وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم موچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی ژمارەیەك لە وەزارەت و شوێنەكان دابەش دەكات.

ئاوێنە: سەرچاوەیەك لەوەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی كوردستان بە ئاوێنەی راگەیاند، بەپێی ئەو خشتەیەی لەبەردەستدایە، رۆژی یەكشەممەی هەفتەی داهاتو موچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی چەند وەزارەت و شوێنێك دابەش دەكرێت.

ئاشكراشیكرد، بەپێی خشتەكە رۆژی یەكشەممە موچەی هەریەكە لە وەزارەتی سامانە سروشتییەکان، وەزارەتی ئەوقاف و كاروباری ئایینی،  وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، وەزارەتی ناوخۆ، هەروەها موچەی زێرەڤانی و بەرگری و ناوخۆ، ئەنجومەنی ئاسایش و دەزگای ئاسای،  ڕەگەزنامە و پاسەپۆرت و  لیوای ١ و لیوای ٢ی پۆلیسی پاراستنی دامودەزگاکانی نەوت دابەش دەكرێت.

ئەوەش دوای ئەوە دێت كە ئەمڕۆ عابد ساڵح، بەڕێوەبەری بانكی ناوەندی عێراق لەهەولێر رایگەیاندبو، ئەو پارەیەی بەغدا بۆ موچەی دەنێرێت گەیشتۆتە هەرێمی كوردستان.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×