گەنجێك لە بەنداوی سماقوڵی خنكا
  2019-08-23       1472       

ئەمڕۆ هەینی گەنجێكی 17 ساڵان لە بەنداوی سماقوڵی خنكا، تا ئێستا تەرمەكەی نەدۆزراوەتەوە.

ئاوێنە: گۆران ئەحمەد سماقە، بەڕێوبەری بەرگری شارستانی کۆیە، لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا  رایگەیاند، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتیەکی دانیشتوی هەولێر كە بەمەبەستی گەشتكردن هاتبوە سنورەکە، لەبەنداوی سماقوڵی خنکا.

وتیشی"گەنجەكە ناوی ( خەتاب عومەر)ەو تەمەنی (17) ساڵە، لە ئێستادا تیمەکانیان سەرقاڵی دۆزینەوەی تەرمی خنکاوەکەن".

ئەوەشی خستۆتەڕو كە خنکانی ئەو هاوڵاتییە بەهۆی مەلەکردنەوە بوە لە ئاوەکەدا و ئەوان پێشتر رێنماییان بە هاوڵاتیان داوە کە مەلە نەکەن و لە سنوری بەنداوەکەشدا تابلۆیان هەڵواسیوە کە مەلەکردن قەدەغەیە.


زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×