2019-08-23   565     
وێنه‌ی یه‌كێك له‌روداوه‌كان
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌مڕۆ هه‌ینی دو كه‌س له‌زێی بچوكدا خنكاون.
ئاوێنه: به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ڕاپه‌ڕین بڵاویكرده‌وه كه ئه‌مڕۆ دو كه‌س له‌كاتی مه‌له‌كردندا له‌زێی بچوك له‌سنوری پشده‌ر خنكاون.
یه‌كێك له‌و كه‌سانه‌ی خنكاوه كچه‌و ناوی (ع، ئ، ع)و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش كوڕه‌و ناوی (ر، ب)ه.
هه‌ر ئه‌مرۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌رگریی شارستانی كۆیه له‌راگه‌یێندراوێكدا بڵاویكردوه‌وه كه ئه‌مڕۆ كه‌سێك به‌ناوی (ی، خ، ع) ته‌مه‌ن 17 ساڵان كه دانیشوتی هه‌ولێر بووه، به‌هۆی نه‌شاره‌زایی له‌به‌نداوی سماقوڵی له‌كاتی مه‌له‌كردندا خنكاوه‌و دوای دو كاتژمێر له‌لایه‌ن تیمی مه‌له‌وانی ته‌رمه‌كه‌ی ده‌رهێنراوه‌ته‌وه.