شاسوار عه‌بدولواحید: دەروازەی شاری سۆران‌و پارکی دەروازەی رانیە نۆژەن دەکەینەوە
  2019-08-23       873       
شاسوار عه‌بدولواحید
شاسوار عه‌بدولواحید رایده‌گه‌یه‌نێت كه‌ لەم هەفتەیەدا دەروازەی شاری سۆران لەسنوری پارێزگای هەولێرو پارکی دەروازەی رانیە نۆژەن دەکەنەوە.

ئاوێنه‌: شاسوار عه‌بدولواحید سه‌رۆكی‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا ده‌لێت، "ماوەی چوار مانگە حکومەتی هەرێم‌و ئیدارەی شاری سۆران، دەروازەی شارەکەیان تێکداوەو بۆیان چاک ناکرێت، بۆیە تیمی ئەندازیاری نەوەی نوێ لەماوەی یەک هەفتەدا ئەوە چاک دەکات کە ئەوان بە ٤ مانگ تەواویان نەکردوەو ئێمە لەیەک هەفتەدا لەسەدا سەد تەواوی دەکەین."

راشیگه‌یاندووه‌، "هەروەها لەهەمانکاتدا تیمەکە پارکی دەروازەی شاری رانیە نۆژەن دەکاتەوە بەجۆرێک هاوڵاتیان‌و منداڵانی ئازیز سودێکی لێ ببینن."

ئه‌وه‌شی‌ نوسیوه‌، "هێندەی بتوانین خزمەتی خەڵکی خۆمان‌و تەواوی شارەکانی کوردستان دەکەین بەم ئیمکانیەتە کەمەی کە هەمانە، وە هەوڵدەدەین وەک هێزێکی نوێی سیاسی ئاراستەی سیاسەتکردن‌و حیزبایەتی لەهەرێمی کوردستان بگۆڕین لەشێوازی تەقلیدی‌و کۆنەپەرستیەوە بۆ شێوازی مۆدێرن‌و خزمەتکردن."

سه‌رۆكی‌ جوڵانه‌وه‌ی‌ نه‌وه‌ی‌ نوێ ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ ده‌كات كه‌ ئامانج لەسیاسەتکردن لەهەمو دونیادا خزمەتی خەڵکە، بەڵام لەرابردو لەهەرێمی کوردستان، ئامانجەکە لای زۆرێک لەحیزبەکان بریتیبو لەخەریککردنی خەڵک بەکێشەی حیزبەکان‌و کۆبونەوەکانیان‌و جنێودان‌و ململانێ لەسەر بەرژەوەندی."
زۆرترین بینراو
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×