2019-08-23   1417     
پاش به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ی سه‌ماوه، تەیمور عەبدوڵا تاقانەی ئەنفال ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات كه هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌کانی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه به‌شێوه‌یه‌کی نازانستی‌و نایاسایی ئه‌نجامدراوه‌و چه‌ندین به‌ڵگه به‌جێهێڵدراوه.
ئاوێنه: تەیمور عەبدوڵا له‌رونكردنه‌وه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، ئه‌مڕۆ ٢٣ی ئاب ٢٠١٩ سه‌ردانی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كه‌ی سه‌ماوه‌ی كردووه، "چه‌ندین به‌ڵگه‌ی جێماوم له‌ددان‌و قژو ئێسک‌و موروو قۆپچه‌و پارچه‌ی جل‌و جزدان‌و گوله‌و قه‌وان‌و چه‌ندین شتی ترم دۆزیه‌وه‌و کۆمکردنه‌وه. که ئه‌مانه هه‌موی به‌ڵگه‌ی تاوانن‌و به‌پێی یاسا نابێ جێ بهێڵدرێ".
له‌رونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه، "من لێره وه‌ک ئه‌رکێکی مرۆیی‌و ئه‌خلاقی‌و ویژدانی‌و نه‌ته‌وه‌یی، بۆ سه‌لماندنی نادروستی‌و نازانستی کاری لیژنه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان‌و ده‌رهێنانی ڕوفاته‌کان‌و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوانه‌کان سه‌رجه‌م ئه‌م به‌ڵگانه لای خۆم ئه‌پارێزم تا ئه‌و کاته‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان‌و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان‌و ئه‌نفال به‌جدی‌و خه‌مخۆریه‌وه ئه‌ڕواننه تاوانی ئه‌نفال‌و به‌دۆکیومێنتکردنی به‌ڵگه‌ی تاوانه‌کان‌و ناساندنی تاوانی ئه‌نفال وه‌ک جینۆساید".
ده‌قی رونكردنه‌وه‌كه:
به‌ڕێزان/ سه‌رۆک کۆماری عێراقی فدراڵ و سه‌رۆکی هه‌رێمی کوردستان
هه‌ردو سه‌رۆکی حکومه‌تی عێراق و هه‌رێمی کوردستان و جێگره‌کانیان
هه‌ردو سه‌رۆکی په‌رله‌مانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان
ڕای گشتی جیهانی و ناوخۆیی
ڕێکخراوه ناوخۆیی و جیهانیه‌کانی مافی مرۆڤ
وه‌ک ئاشکرایه لای هه‌موان به پێی یاسای پاراستنی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کانی عێراق-هه‌موارکراو، له‌و به‌رواره‌ی دۆزینه‌وه‌ی گۆڕێکی به کۆمه‌ڵ له‌لایه‌ن داموده‌زگای په‌یوه‌ندیدار ڕاده‌گه‌یه‌نرێ، پێویسته ئه‌و گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه له یه‌که‌م چرکه‌ساتی دۆزینه‌وه‌ی تا ده‌گاته قۆناغی هه‌ڵدانه‌وه و ده‌رهێنانی ڕوفاته‌کان و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوانه‌کان و تا ئه‌و کاته‌ی مۆنۆمێنتی بۆ دروست ده‌کرێت بکه‌وێته ژێر پاسه‌وانی و چاودێرییه‌وه به مه‌به‌ستی پاراستنیان له له‌ناوچوون و هێشتنه‌وه‌یان وه‌ک خۆی، به‌ڵام لێره نه‌ک ئه‌وه نه‌کراوه، به‌ڵکو شوێنی گۆڕه‌که که جێگای تاوانه‌که‌یه، ته‌واو شێوێنراوه و به‌بێ گرنگیدان پاشماوه‌ی خاشاک و ده‌به ئاو و جگه‌ره و ده‌ستکێش.. هتد تیادایه.
ئه‌مه جگه له‌وه‌ی که ده‌رهێنانی ڕوفاته‌کان و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌کانی تاوانی ئه‌نفال به‌شێوه‌یه‌کی نازانستی و نایاسایی و دور له هه‌مو به‌ها مرۆیی و ئاینیه‌کان کراوه. بفه‌رمون ئه‌وه من پاش چه‌ندین ڕۆژ له ته‌واوبوونی کاره‌کانی لیژنه‌ی هه‌ڵدانه‌وه و ده‌رهێنانی ڕوفاته‌کان و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوانه‌کانی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان له‌مڕۆدا له ٢٣ی ئاب ٢٠١٩ هاتوم، چه‌ندین به‌ڵگه‌ی جێماوم له ددان و قژ و ئێسک و مورو و قۆپچه و پارچه‌ی جل و جزدان و گوله و قه‌وان و چه‌ندین شتی ترم دۆزیه‌وه و کۆمکردنه‌وه. که ئه‌مانه هه‌موی به‌ڵگه‌ی تاوانن و به پێی یاسا نابێ جێ بهێڵدرێ، بۆیه من لێره وه‌ک ئه‌رکێکی مرۆیی و ئه‌خلاقی و ویژدانی و نه‌ته‌وه‌یی وه بۆ سه‌لماندنی نادروستی و نازانستی کاری لیژنه‌ی هه‌ڵدانه‌وه‌ی گۆڕه به‌کۆمه‌ڵه‌کان و ده‌رهێنانی ڕوفاته‌کان و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ی به‌ڵگه‌ی تاوانه‌کان سه‌رجه‌م ئه‌م به‌ڵگانه لای خۆم ئه‌پارێزم تا ئه‌و کاته‌ی حکومه‌تی هه‌رێمی کوردستان و وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفال به جدی و خه‌مخۆریه‌وه ئه‌ڕواننه تاوانی ئه‌نفال و به دۆکیومێنت کردنی به‌ڵگه‌ی تاوانه‌کان و ناساندنی تاوانی ئه‌نفال وه‌ک جینۆساید له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی و هه‌روه‌ها پێشکه‌ش کردنی جاش و موسته‌شاره‌کان به دادگای تاوانه‌کانی باڵای عێراق.
تەیموری انفال سەماوە
۲۰۱۹/۸/۲۳