سەفین دزەیی: بڕیار لەسەر رادەستكردنی نەوت بە بەغدا دراوە
  2019-08-24       1843       

سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای کرد، ڕادەستکردنی نەوتی کوردستان بە بەغدا لەڕوی سیاسییەوە بڕیاری لەسەر دراوە، بەڵام لەڕوی هونەرییەوە کاری پێویستە.

ئاوێنە: سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەكانی دەرەوەی حكومەتی هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ شەممە، لە لێدوانێکیدا بۆ میدیاکاران رای گەیاند”ئەو ئامادەكارییەی كراوە بۆ رادەستکردنی نەوت وەك پێویست نەبوە، دیارە لە ڕوی سیاسییەوە بڕیارەكە دراوە، بەڵام لە روی هونەرییەوە ماویەتی“.

ئەوەشی خستەڕو کاتێکیش بڕیار بدرێت ئەو نەوتە رادەست بكرێت، دەبێ ماف و شایستە داراییەكانی ئەو كۆمپانیایانە بیانیانە ڕەچاو بكرێت كە لە كەرتی نەوتی هەرێمی كوردستاندا وەبەرهێنان دەكەن.

لەبارەی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمیشەوە، سەفین دزەیی وتی”موچە و بودجە ساڵانەیە كە ساڵی 2019 لە پەرلەمانی عێراق بڕیار لەسەر بودجەی هەرێمی كوردستان دراوە، ئەوە تا كۆتایی ئەمساڵ بەردەوام دەبێت“.

ئاماژەشی بەوە کرد، بۆ ساڵی 2020،  قسە لەسەر ئەوە دەكرێتەوە كە جارێكی دیكە پێدانی موچەو بودجە بە هەرێمی كوردستان چۆن دەبێت.

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×