ڕاوێژکارێکی بەشار ئەسەد هەڕەشە لە سوپای تورکیا دەکات
  2019-08-24       660       

ڕاوێژکارێكی بەشار ئەسەد،  رایده‌گه‌یه‌نێت ''تورکیا خاڵە چاودێرییەکانی لە شاری ئیدلیب و ناوچەکانی دەوروبەری بۆ پڕچەک کردنی چەکدارە توندڕەوەکان بەکار دەهێنێت، و هەڕەشەی لەناوبردنی خاڵە چاودێرییەکانی تورکیا لە لایەن هێزەکانی سوپای سوریاوە دەکات''.

ئاوێنه‌: بوسەینا شەعبان، ڕاوێژکاری بەشار ئەسەد، سەرۆکی سوریا، لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تەلەفیزیۆنی ئەلمەدائین کە لە وڵاتی لوبنان پەخش دەکات، ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بە بەڵگە سەلماندویانە تورکیا خاڵە چاودێرییەکانی لە شاری ئیدلیب و ناوچەکانی دەوروبەری بۆ پڕچەک کردنی چەکدارە توندڕەوەکان بەکار دەهێنێت. بوسەینا شەعبان وتی ''تورکیا ئەو ئەرک و بەرپرسیارێتییانەی بەجێ نەگەیاند کە لە چوارچێوەی ڕێکەوتننامەی سۆچی دەکەوتە سەر شانی و خاڵە چاودێرییەکانی کردووە بە بنکەی ڕەوانەکردنی چەک و کۆمەڵە خاڵێک بۆ داگیرکردنی خاکی سوریا''.

بوسەینا شەعبان لە درێژەی قسەکانیدا هەڕەشەی لە خاڵە چاودێرییەکانی تورکیا کرد و وتی ''لە ئێستادا خاڵێکی چادێری تورکی لە گوندی موریک لە ژێر گەمارۆدایە. سوپای سوریا دەتوانێت هەموو خاڵە چاودێرییەکانی تورکیا و تەواوی چەکدارەکانی سه‌ر به‌و وڵاته‌ لەناو ببات''.
زۆرترین بینراو
بروسكە ئێرانییەكان: چەند بەڵگەنامەیەكی نهێنی دزەپێكراو هەژمونی ئێران لەعێراق روندەكەنەوە
گۆڕان ده‌ست به‌ لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ له‌سه‌ر پشكى بزوتنه‌وه‌كه‌ به‌شێوه‌ى ناشه‌رعى ده‌وڵه‌مه‌ند بوون
ناسنامه‌ى ژماره‌یه‌ك له‌خۆپیشانده‌ره‌ كوژراوه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌
قوباد تاڵەبانی: چاکسازی بۆ هه‌ندێک که‌س به‌ئازاره‌ به‌ڵام ئێمه‌ ده‌ستمان پێکرد
فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ: ڕۆژێك دێت هه‌ر ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ رۆژئاوا
فەرماندەیەكی زێرەڤانی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: حکومەت پارەی نییە بۆیە موچەی ٣ مانگی رابردوو دابەشناکات
فالح فەیاز: چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زور گرنگە
پەرلەمانتارێك داوادەكات لەهەرێمیش كار بە یاسای نەهێشتنی ئیمتیازاتی پلە باڵاكانی عێراق بكرێت
سکرتێری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان: به‌نیگه‌رانییه‌وه‌ به‌دواداچوون بۆ ڕووداوه‌کانی ئێران ده‌که‌ین
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×