هەسەدە: هەوڵەکانمان بۆ لێکتێگەیشتن لەگەڵ تورکیا چڕ کردۆتەوە
  2019-08-24       1931       
فەرماندەى گشتىی هێزەکانى سوریاى دیموکرات رایگەیاند ''ئەوان هەموو هەوڵێک دەدەن تاوەکوو بگەنە لێکتێگەیشتن لەگەڵ تورکیا بە هەماهەنگى ئەمریکا''.

ئاوێنه‌: مەزڵوم عەبدى، فەرماندەى گشتىی هەسەدە ڕایگەیاند: چەند رێککەوتنێکى سەرەتایی کراوە بۆ چەسپاندنى ئاسایش لە خاڵە سنورییەکان و ئەوانیش وەکوو هەسەدە بەشێک دەبن لەو ڕێککەوتنانە.

فەرماندەى گشتیى هەسەدە داواشی لە حکومەتى سووریا کرد، دانووستان لەگەڵ ئیدارەى خۆبەڕێوەبەرى و هێزەکانى سوریاى دیموکرات بکەن لەسەر بنەماى دانپێدانان بە مافە دەستوورییەکانى گەلى کورد لە سوریا.

مەزڵوو عەبدى جەختیشی کردەوە، عەفرین دەبێتە هەنگاوى یەکەم بۆ سەرکەوتنى پرۆسەى ئاشتى لەگەڵ تورکیا و بەبێ گەڕانەوەى خەڵکى عەفرین بۆ ماڵەکانى خۆیان، ئاشتى لە سوریا دەستەبەر نابێت.

ئەم داواکارییەى فەرماندەى هێزەکانى سوریاى دیموکرات لەکاتێکدایە کە وەزارەتى بەرگریى ئەمریکا ڕایگەیاندووە ''هەسەدە پابەند بووە بە جێبه‌جێ كردنی میكانیزمی ئاسایشى سنوورى ناوچەى ئارام و بارەگاکانى لە سنوورى ئەو ناوچەیەدا چۆڵ کردووە''.
زۆرترین بینراو
سەعدی پیرە: یەكێتی هەڵوێستی لەبارەی بڕیارەكەی پارتی بۆ بەشداری نەكردن لە هەڵبژاردن دەبێت
شاسوار عەبدولواحید: پێشنیار بۆ پارتی و یەكێتی دەكەم ماوەیەك ئۆپۆزسیۆن بن
مه‌كته‌بی سیاسی پارتی: به‌شداری هه‌ڵبژاردنێک ناكه‌ین بە نایاسایی و نادەستوری بەڕێوەبچێت
شه‌ش خاڵ بۆ نه‌بونی متمانه‌ به‌ "هه‌ژماری من" ئاشكراده‌كرێت
مامۆستایانی ناڕازی بۆ دەسەڵاتدارانی زۆنی سەوز: هەژماری من رابگرن و راستەوخۆ لیستی موچە بنێرن بۆ بەغدا
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا: نیگەرانین لە راگەیەندراوەكەی پارتی بۆ بایكۆتی هەڵبژاردن
وەزارەتی دارایی ھەرێم بڕیاری دا، جیاوازیی مووچە و دەرماڵە بۆ بەشێك لە فەرمانبەران خەرج بكرێتەوە
بەیاننامەی تیمی یەکێتی لە حکومەتی هەرێم سەبارەت بەمووچە
ئەدهەم بارزانی: كار لەسەر بەلاڕێدابردنی دۆخەكە دەكرێت بۆ ئەوەی هەڵبژاردن نەكرێت
هێمن هەورامی: بڕیارەكەی پارتی بۆ راستكردنەوەی ئەو هەڵەیەیە كە عێراقی لە فرە پێكهاتەوە بەرەو تاك پێكهاتە بردوە
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×