محەمەد حاجی مەحمود: لەو ناوچانەی كه‌ركوك كه‌ بەشەڕ دەركراوین و ناتوانین بە دەست ماچكردن بگەڕێینەوە
  2019-08-24       1017       
سكرتێری گشتی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان ئاماژە بە گەڕاندنەوەی هێزی پێشمەرگە بۆ كەركوك دەكات و دەڵێت: ''لەو ناوچانە بەشەڕ دەركراوین و ناتوانین بە دەست ماچكردن بگەڕێینەوە''.

ئاوێنه‌: ئەمڕۆ شەممه‌ 24ی ئاب، محەمەد حاجی مەحمود سكرتێری حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان  لە لێدوانێكیدا بۆ ڕۆژنامەنووسان ڕایگەیاند، ''گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ كەركوك و ناوچە دابڕێنراوەكان، په‌یوەندی بە رێككەوتنی نیوان هەرێم و بەغداوە هەیە، بەڵام ئەو كارە ئاسان نییە''.

ڕاشیگه‌یاند "ئێمە لەو ناوچانە بەشەڕ دەركراوین و ناتوانین بە دەست ماچكردن بگەڕێینەوە، بۆیە  گەرانەوەی پێشمەرگە ئەستەمە، ئومێد دەكەین چوار ساڵی ئایندە پێوەندی نێوان هەرێم و بەغدا ئارام بێت".

دوای ڕووداوەكانی 16ی ئۆكتۆبەری ساڵی 2017  پێشمەرگە كشانەوە، بۆیە داوا دەكرێ‌ پێشمەرگە بگەڕێتەوە.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×