به‌شێك له مامۆستایانی ناڕه‌زای داوای زو پێكهێنانی حكومه‌ت و لابردنی پاشه‌كه‌وتی موچه ده‌كه‌ن و ده‌شڵێن؛ ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێم باكیان به تێكچونی پرۆسه‌ی په‌روه‌رده نییه.
ئاوێنه: ئه‌مڕۆ(دوشه‌ممه)، بەشێک لە مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایانگه‌یاند "دەسەڵاتدارانى شکستخواردوى هەرێم هیچ باکیان بە ژیانى مامۆستایان و تێکچونى پڕۆسەى پەروەردە نییە، بەو هۆیەوە پرۆسەى خوێندنى حکومى لە پاشەکشێى بەردەوامدایە و بەرەو هەڵدێریی یەکجاریی دەچێت".
ئه‌و مامۆستا ناڕازیانه له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا داوایان كرد په‌له‌بكرێت له‌پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم و لابردنی پاشەکەوتی موچە و گەڕاندنەوەی موچە پاشەکەوت کراوەکان.
دا‌واشیان كرد كه لە حکومەتى داهاتوى هەرێمدا وەزیرى پەروەردە حزبى نەبێت و پێویستە مامۆستا و پسپۆڕبێت لە بوارى پەروەردەدا.