2019-08-24   679     
وه‌زاره‌تى گواستنه‌وه‌ى عێراق ئاشكرای كرد ''هه‌زار و 136 په‌نابه‌ر له توركیاوه گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه عێراق و نیشته‌جێ كراونه‌ته‌وه که سه‌رجه‌میشیان به ڕه‌زامه‌ندیى خۆیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
ئاوێنه: وه‌زاره‌تی گواستنه‌وه‌ى عێراق له به‌یاننامه‌یێكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد که فرۆكه نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌كانیان زیاتر له 1136 ئاواره‌ی عێراقيان له توركیاوه گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ نێو خاكی وڵات و بۆ زێدی خۆیان له ناوچه جیاجیاكان.
هه‌ر له به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه که ئه‌و ئاوارانه له ڕێی فرۆكه نه‌فه‌رهه‌ڵگره‌كانی كۆمپانیای گشتیی گه‌شتیارانه‌وه له سێ مانگی ڕابردوودا گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه بۆ وڵات له كاتێكدا ئه‌و ئاوارانه پێشتر به‌هۆی ڕووداوه‌كانی چه‌ند ساڵی ڕابردوو له ناوچه جیا جیاكانی توركیا نیشته‌جێ ببوون.
هه‌روه‌ها له به‌یاننامه‌که‌دا ڕوونیش کراوه‌ته‌وه که ئه‌و په‌نابه‌رانه له‌سه‌ر ئاره‌زووى خۆیان گه‌ڕێنراونه‌ته‌وه و پرۆسه‌كه‌ش به هاریكارى له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌ران و وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌دا به‌ڕێوه چووه.