2019-08-24   1616     
سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه، دەڵێ نه‌وه‌ی نوێ به‌ناوی پڕكردنه‌وه‌ی چاڵی شه‌قامه‌كانی هه‌ڵه‌بجه له چهواشكردنی هاوڵاتیانی هه‌ڵه‌بجه به‌رده‌وامن و ئه‌و ده‌ڵێت "بانگی ئەو ستافەمان کرد تا کارئاسانیان بۆ بکەین، بەڵام گوێیان نەدا بەبانگهێشتەکەمان، پلان و هاوکارییەکانی بەشی هونەری شارەوانیان بەهەند وەرنەگرت''.
ئاوێنه: كوێستان ئه‌كره‌م، سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه، ئێواره‌ی ئه‌مرۆ شه‌ممه، له روونكردنهوهیهكهدا له لاپەڕەی سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك ، ڕایگه‌یاند: "نه‌وه‌ی نوێ چەند ڕۆژپێش دەستپێکردنی کارەکانیان، سەردانی شارەوانیانی هه‌ڵه‌بجه‌یان کرد و ئامادەیمان بۆ دەربڕین، کە کارئاسانیان بۆبکەین لە هەڵمەتی چاککردنی چاڵی شەقامەکانی هه‌ڵه‌بجه، بەڵام بێ گەڕانەوە بۆبەشی هونەری دەستیان بە کارکرد".
سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه ده‌شڵێ: "بانگی ئەو ستافەمان کرد تا کارئاسانیان بۆ بکەین، بەڵام گوێیان نەدا بەبانگهێشتەکەمان، پلان و هاوکارییەکانی بەشی هونەری شارەوانیان بەهەند وەرنەگرت، سەربەخۆیانە دەستیان بە پڕکردنەی چاڵه‌كانی هه‌ڵه‌بجه كرد، دواتر شارەوانی پلانی خۆی پێدان، بەڵام هیچ سودی نەبوو تەنیا وەک موزایەدەیەکی سیاسی بۆچەواشەکاری هاوشاریانمان هاوکاری و پلانەکانی ئێمەیان ڕەتکردەوە".
ڕوونشی كرده‌وه "لەدوای بوونی بە سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە سەردانی چەند کەسی دیار و وەبەرهێنی کردووە، بۆئه‌وه‌ی هەڵەبجە زیاتر ئاوەدان بکرێتەوە، "شاسوار عەبدولواحید"یش یەکێک بووە لەو کەسانەی کە سەردانی کردووە، دوای سەردانم پێی ڕاگەیاندم کە تائێستا هەڵەبجەی نه‌بینیوە ، هەرچەند لای من جێی تێڕامان بوو، چۆن وەبەرهێنێک سەردانی شارێکی وەک هەڵەبجەی نەکردووە؟".
ئاشکراشی کرد دواتر سەرۆکی نەوەی نوێ سەردانی هەڵەبجەی کردووە و بەڵێنی جێبەجێکردنی چەند پڕۆژەیەکی لە شارەکە داوە بەڵام هیچیانی جێبەجێ نەکردووە.
سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه ڕاشیگه‌یاند: "ئه‌وەی كه ئێستا ده‌كریت بۆ پڕكردنه‌وه‌ی شه‌قامه‌كانی هه‌ڵه‌بجه ، تەنیا موزایەدەیەکی سیاسییە و هیچی تر نییە و هاووڵاتی هەڵەبجەش زۆر لەوە گەورەترن، كه موزایەدەی سیاسی بەسەریانه‌وه بکرێت، پێویستە خزمەت بکرێن ، چونکە هەرچی بۆ هەڵەبجە بکرێت ناگاتە ئاستی یەک چرکە لە ئەو تاوانه گەورەی كه بەسەریدا هاتووه و خەمی گەورەی ئێمەش ئاوەدانیە، تموحمان پڕکردنەوەی چاڵ و چۆڵ نییە.