داود ئۆغلۆ و عەلی بابا جان، بەفەرمی دامەزراندنی پارتێكی نوێیان لە توركیا راگەیاند
  2019-08-24       2370       

ئەحمەد داود ئۆغلۆ، سەرۆك وەزیرانی پێشوتری توركیا و عەلی بابا جان، جێگری سەرۆك وەزیرانی پێشوی ئەو وڵاتە، بەفەرمی دامەزراندنی پارتێكی نوێیان لە توركیا راگەیاند.

ئاوێنه‌: تورکیا ئەحمەد داودئۆغڵو، سەرۆک وەزیرانی پێشوتری تورکیا و سه‌رۆكی پێشوتری پارتی دادو گه‌شه‌پێدان (ئاكپارتی) له‌گه‌ڵ عه‌لی باباجان، ئه‌ندامێكی دامه‌زرێنه‌ری ئاكپارتی، حزبێكی نوێیان به‌ناوی"پارتی ژیان و دادپەروەری" و بە کورتکراوەی  (YAP)دامه‌زراندوه‌ و لۆگۆكەی پێكهاتوە لە خۆرێک و دو گوڵى گەنم کەشێوەى تەرازویەکیان وەرگرتوە''.

بەپێی ئەو فۆڕمەی كە فەرمانگەی پاتێنت و مارکەی تورکیا بڵاویكردوەتەوە، دوای ئەوەی لەماوە شەش مانگدا لێکۆڵینەوە و بەدواداچونی لەسەر دەكرێت ئەگەر گرفتی نەبێت، وەڵامی داواکارییەکە دەدرێتەوە و پارتەکە بە فەرمی دەبێتە خاوەن پاتێنت.

ئەحمەد داود ئۆغڵو، سەرۆکوەزیرانی پێشووتری تورکیا و سەرۆكی پارتی دادو گەشەپێدان و وەزیری دەرەوەی توركیا بوە، هەروەها عەلی باباجان یەكێك لە  دامەزرێنەرانی ئەكەپە و لە ماوەی دوخولی حكومەتی توركیادا جێگری سەرۆكوەزیران بوە.

باباجان بە ئەندازیاری ئابوریی توركیا ناوی دەركردوە و رۆژی 8/7/2019 لە نامەیەكدا كە بۆ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆكی پارتەكەی ناردبو، دەست لە كاركێشانەوەی خۆی لە ئەكەپە راگەیاند، لە نامەكەدا بە ئاشكرا رەخنەی لە ئەكەپە گرتوە و وتویەتی "توركیا پێویستی بە گۆشەنیگایەكی تازە هەیە، دەبێت لە هەمو رویەكەوە لێكۆڵینەوە بكرێت و پلانی تازە و ستراتیژییەتێكی تازە بۆ توركیا دابرێژرێ".

زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×