شێرکۆ جەودەت: هیچ كه‌سێك ئاگاداری ئه‌وه‌ نیه‌ حکومەتی هەرێم قەرزداری چ کۆمپانیا یان حکومەتێکە
  2019-08-24       745       
ئەندامێكی لیژنه‌ی ئابوریی پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند ''هیچ كه‌س و ڕێکخراوێک لە هەرێم ئاگاداری ڕادەی قەرز و قۆڵەکانی حکومەت نییەو ڕوونیش نییە حکومەتی هەرێم قەرزداری چ کۆمپانیا و یان حکومەتێکە''.

ئاوێنه‌: شێرکۆ جەودەت ئەندامی لیژنه‌ی ئابوریی پەرلەمانی کوردستان حکومەتی هەرێمی کوردستانی به‌ بە شەفاف نەبوون تۆمه‌تباركرد لە کاروباری درایی و بەتایبەت داهاتە نەوتییەکانی، ڕایگەیاند ''تائێستا هیچ دامەزراوەیەک لەهەرێمی کوردستان لەڕادەی راستەقینەی قەرزی حکومەت ئاگادار نییە تەنیا ئەوە نەبێ کە دەوترێ حکومەت دە ملیار دۆلار قەرزاری فه‌رمانبه‌رانه‌ لەبەر دانانی سیستەمی پاشەکەوتی موچە و ئەو بڕە پارەی لەچوارچێوەی ئەو سیستەمەدا بەوانی نەداوە، دەبێ یەکلای بکاتەوە.

ئەو ئەندامەی لیژنه‌ی ئابوریی پەرلەمانی کوردستان وتیشی ''سەرباری ئەوەی کە چەندین جار باس کراوە کە حکومەتی هەرێم بەرەوڕووی بەملیاران دۆلار قەرزە، بەڵام تائێستا ڕوون نییە کە هەرێم قەرزاری کام حکومەت، کۆمپانیاو یان کەسایەتییە''.

شێرکۆ جەودەت وتی ''حکومەت لە مامۆڵه‌كردن لەگەڵ پەرلەماندا شەفاف نەبووەو تەنانەت ڕێگاکانی دانەوەی ئەو قەرز و قۆڵانەش دیار نییەو هیچ وتوێژێک لەوبارەوە ئەنجامی نه‌بوه‌''.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا لە دانیشتنی لیژنه‌ی ئابوریی پەرلەمان جەخت لەوە کراوە کە پێویستە حکومەت پڕۆژەیاسای بودجە بەڕونی بخاتە بەردەست پەرلەمان و کاتی ئەوەیە سەبارەت بە شەفافیەتی ئابوریی حکومەت وتووێژ بکا.

پێشتر مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی سوێندخواردنی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایگەیاند ''حکومەتی لەکاتێکدا گرتووەتەدەست کە بەملیاران دۆلار قەرزدارە''.
زۆرترین بینراو
بروسكە ئێرانییەكان: چەند بەڵگەنامەیەكی نهێنی دزەپێكراو هەژمونی ئێران لەعێراق روندەكەنەوە
گۆڕان ده‌ست به‌ لێپرسینه‌وه‌ی ئه‌وكه‌سانه‌ ده‌كات كه‌ له‌سه‌ر پشكى بزوتنه‌وه‌كه‌ به‌شێوه‌ى ناشه‌رعى ده‌وڵه‌مه‌ند بوون
ناسنامه‌ى ژماره‌یه‌ك له‌خۆپیشانده‌ره‌ كوژراوه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى كوردستان بڵاوكرایه‌وه‌
قوباد تاڵەبانی: چاکسازی بۆ هه‌ندێک که‌س به‌ئازاره‌ به‌ڵام ئێمه‌ ده‌ستمان پێکرد
فه‌رمانده‌ی پێشمه‌رگه‌ی ڕۆژ: ڕۆژێك دێت هه‌ر ده‌گه‌ڕێینه‌وه‌ رۆژئاوا
فەرماندەیەكی زێرەڤانی كۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا
په‌رله‌مانتارێكی پارتی: حکومەت پارەی نییە بۆیە موچەی ٣ مانگی رابردوو دابەشناکات
فالح فەیاز: چارەسەرکردنی کێشەی کورد لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست زور گرنگە
پەرلەمانتارێك داوادەكات لەهەرێمیش كار بە یاسای نەهێشتنی ئیمتیازاتی پلە باڵاكانی عێراق بكرێت
سکرتێری نه‌ته‌وه‌ یه‌کگرتووه‌کان: به‌نیگه‌رانییه‌وه‌ به‌دواداچوون بۆ ڕووداوه‌کانی ئێران ده‌که‌ین
© 2018 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×