شێخ جەعفەر: بۆ دەستبەكاربونمان چاوەڕێی سەرۆكایەتی هەرێم دەکەين
  2019-08-24       1170       

كاندیدی یەكێتی نیشتمانی کوردستان بۆ پۆستی جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان رایگەیاند ''بۆ دەستبەكاربونمان چاوەڕێی سەرۆكایەتی هەرێم دەکەين''.

ئاوێنه‌: شێخ جەعفەر شێخ مستەفا،  كاندیدی یه‌كێتی بۆ جێگری سەرۆكی هەرێمی كوردستان ئەمڕۆ شەممە 24ی ئاب، له‌ لێدوانێكى رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند: "بۆ دەستبەكاربوونمان وەك جێگری سەرۆكی هەرێم چاوەڕوانی سەرۆكایەتی هەرێمین". 

سەبارەت بە یەكخستنەوەی هێزەكانی پێشمەرگەش، شێخ جەعفەر ئاماژەی بەوەكرد: " ئەوە بەرنامەیە، ئێستا لە وەزارەتی پێشمەرگە كاری لەسەر دەكرێت و لەكاتی دەستبەركاربوونیشم وەك جێگری سەرۆكی هەرێم ئەوەی لەتوانامدا بێت بۆ یەكخستنەوەی هێزەكان دەیكه‌م". 

بەپێی یاسا سه‌رۆكی هه‌رێم دوو جێگری دەبێت یەكێكیان لەپشكی یەكێتیه‌وه‌ و شێخ جه‌عفه‌ر شێخ مسته‌فا، ئەندامى مەكتەبی سیاسی یەكێتی نیشتمانی كوردستان كاندیده‌ بۆ ئه‌و پۆسته‌، ئەوەی دیكەش لەپشكی گۆڕانە  به‌ فه‌رمى مستەفای سەید قادرى بۆ ئه‌و پۆسته‌ كاندیده‌.
زۆرترین بینراو
© 2024 Awene Online, Inc. All Rights Reserved.
×